ترێی ڕه‌ش یه‌كێكه له میوه زۆر به‌تام و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، به‌هۆی ئه‌و پێكهاته و ماده‌ی به‌سوودانه‌ی كه له ترێی ڕه‌ش له‌خۆی ده‌گرێت و جه‌سته له زۆر نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار و ماده‌ی ژه‌هراوی ده‌پارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ترێی ڕه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێكان ده‌ریان خستووه كه سوود و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م میوه‌یه زۆرن بۆ پاراستنی ته‌ندروستیت، چونكه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌تپارێزێت له زۆر نه‌خۆشی و ماده ژه‌هراوییه‌كان، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ترێی ڕه‌ش ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – رۆژانه خواردنی ترێی ڕه‌ش له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌تپاریزێت: یه‌كێك له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئه‌م میوه‌یه ئه‌وه‌یه كه جه‌سته ده‌پاریزێت له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك "شێرپه‌نجه، شه‌كره، هه‌وكردنه‌كانی جه‌سته، نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشی مێشك" و چه‌ندان نه‌خۆشی تر، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ڤیتامین E و دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان له ترێی ڕه‌شدا، كه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كه‌ن و له‌م نه‌خۆشیانه ده‌تپاریزن.
دووه‌م – خواردنی ترێی ره‌ش جوانی بۆ پێست ده‌گه‌رێنێته‌وه: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنی ترێی ڕه‌ش ئه‌وه‌یه، كه جوانی و بریقه‌داری بۆ پێستی روخسار ده‌گه‌رێنێته‌وه و ناهێڵێت نیشانه‌كانی پیری به‌سه‌ر ده‌موچاوه‌وه دیاربێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلاجین له‌م میوه‌یه‌دا كه وا ده‌كات پێست به گه‌شاوه‌یی دیاربێت.