له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای گواستنه‌وه بۆ ساڵی 2018، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "تێرافوگیا" ته‌كسییه‌كی فڕیوی نمایش كرد، كه بڕیار وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م به‌رهه‌مه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات كه به‌نیازه ته‌كسییه‌كی فڕیو دروست بكات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای "تێرافوگیا"ی ئه‌مه‌ریكی بۆ دروستكردنی ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیای گواستنه‌وه، به‌نیازه بۆ ساڵی 2020 یه‌كێك له به‌سوودترین هۆكاری گواستنه‌وه دروست بكات كه ئه‌ویش ته‌كسییه‌كی فڕیوه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نوییه داوه و ده‌ڵێت، ناوی ئه‌م ته‌كسییه فریوه "TF-2" ه كه به‌شێوازێكی سه‌رنجراكێشانه دیزاین كراوه و خاوه‌ن په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌یه و شوێنی شه‌ش سه‌رنشین ده‌بێته‌وه.
كۆمپانیای تێرافوگیا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و چینه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت به‌شێوازێكی هاوبه‌شی كه له ساڵی 2006 دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه دوو لقی سه‌ره‌كی هه‌یه یه‌كه‌م لقی ده‌كه‌وێته لۆس ئه‌نجلۆس و دووه‌م لقیشی ده‌كه‌وێته چین، كه بڕیار وایه ئه‌م كۆمپانیایه بۆ ساڵی 2020 ته‌كسییه‌كی فریو دروست بكات و بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.