هه‌نگوین یه‌كێكه له خواردنه به‌تام و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنراوه خواردنی هه‌نگوین چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكهاته به‌هێزه‌كه‌ی كه له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌مانپاریزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
food" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی هه‌نگوین ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌میشه خه‌ڵكی به دوای باشترین جۆری خواردن ده‌گه‌ڕین كه سوودیان پێ بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌نگوین یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی زۆرترین پێكهاته‌ی به‌سوودی تێیدا هه‌یه كه سوودی هه‌مه‌جۆر ده‌گه‌یه‌نن به جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه پزیشكان له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌نگوین چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌مانپارێزێت، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنی هه‌نگوین ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خواردنی هه‌نگوین له نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه ده‌مانپارێزێت: یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م خۆراكه ئه‌وه‌یه كه دڵ ده‌پارێزێ له جه‌ڵته و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی تر، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی پۆتاسیۆم له‌ناو هه‌نگویندا كه دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌ش هه‌نگوین ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسان كه پارێزگاری له جه‌سته ده‌كات دژ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات.
دووه‌م –خواردنی هه‌نگوین قورگ ئێشه ناهێڵێت: یه‌كێك له نه‌خۆشییه بێزاركه‌ره‌كان كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت نه‌خۆشی قوورگ ئێشه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی هه‌نگوین كاتێك هه‌ست به قوورگ ئێشه ده‌كه‌ین، چونكه هه‌نگوین ئه‌م ئازارانه‌ی كه له قوورگدا دروست بوون نایانهێڵێت و خانه زیانبه‌خشه‌كانیش له‌ناو ده‌بات.