قژ جوانییەكەی تایبەت بە خانمان دەبەخشێ، بۆیە ژنان زۆر گرنگی پێ دەدەن، بە جێبەجێ كردنی ئەو چوار ڕێنمایییە هەموو ژنێك دەتوانێ بە تەواوی قژی لە گرفتەكان دوور بخاتەوە و تەندروست بیهێلێتەوە.
یەكەم: هەموو ڕۆژێك قژت مەشۆ، زۆر كات بەبێ ئەوەی هەست بە پیس بوونی قژمان بكەین، بیر لە گەرماو دەكەینەوە و ڕۆژانە قژمان دەشۆین، ئەمە كارێكی باش نییە، چونكە قژ ناتوانێت بەرگەی ئەو ماددە كیمیاییانەی شامپۆ و نەرمكەرەوەكان بگرێت و ڕۆنی سروشتی قژ كەم دەبێتەوە، بەهۆی زۆر شۆردنەوە قژ تووشی وشكبوونەوە دەبێت، شارەزایان دەڵێن شۆردنی قژ نابێت 2 بۆ 3 جار زیاتر بێت لە هەفتەیەكدا .
دووەم: بەئاوی گەرم قژت مەشۆ، شۆردنی قژ بەئاوی گەرم دەبێـتە هۆی وشكبوونەوەی سەر و هەڵوەرین زیاد دەكات، باشترە شامپۆ بۆ پێستی سەر بەكارنەهێنرێت، تەنیا سەر تاڵەكانی قژی پێ بشۆردرێت.
سێیەم: قژت وشكبكەوە پاشان نەرمكەرەوە بەكاربێنە، ئەم رێیە پشت دەبەستێت بەجۆری ئەو نەرمكەرەوەی كە بەكاری دەهێنیت، بەڵام ئەگەر بتەوێت خۆراك و تەڕی زیاتر بە قژ بدات، ئەوا پێویستە سەرەتا قژت بە خاولییەك وشك بكەیتەوە و تاڵەكانی قژ لەیەكتری جیا دەبنەوە و بەئاسانی نەرمكەرەوەكە بەقژدا بڵاو دەبێتەوە.
چوارەم: رۆژی دووجار قژت شانە بكە، شانەكردنی قژ لەبەیانیان و پێش ڕۆیشتنە نێو جێگا قژ بریقەدار دەكات و ڕێ لەتێكەڵبوونی تاڵەكان و شكانەوەیان دەگرێت، كاتێك قژت تەڕ بوو شانەیەكی فراوان بەكاربێنن، بۆ ئەوەی تاڵەكان تووشی شكان و پچڕان نەبن و وشككردنەوەی قژ بەخێرایی كارێكی باش نییە زیان بە ڕەگی مووەكان دەگەیەنێت.