كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی، بازنێكی جیاوازی بۆ ده‌ستی ژنان و پیاوان دروست كردووه كه تایبه‌ته به شاردنه‌وه‌ی شه‌راب تێیدا، به‌مه‌ش ده‌توانن له شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش بخۆنه‌وه.
FLASK BRACELET ناوی ئه‌و بازنه تایبه‌ته‌یه كه بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌راب و شله‌مه‌نییه‌كانی تر به گشتی دروست كراوه، به شێوه‌یه‌كی یاساییش له ڕێی وێبسایتهكانهوه به ئۆنلاین ده‌فرۆشرێت.
به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن وه‌ك بازن بیكه‌نه ده‌ستیان، شه‌رابی تێدا هه‌ڵگرن و كه‌سیش هه‌ست به بوونی ناكات، چونكه له شێوه‌ی بازنی ده‌ست دروست كراوه و له ده‌ستیش ده‌كرێت، به قفڵه بچووكه‌كه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، ده‌توانیت شه‌رابه‌كه كه‌پس بكه‌یت و هیچی لێ نه‌ڕژێت.
نرخی هه‌ر دانه‌یه‌ك له‌م بازنه 15$ دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، وه‌ك كۆمپانیاكه‌ش ئاماژه‌ی پێ داوه، له ڕووی یاسایییه‌وه ڕێ به فرۆشتن و به‌رهه‌مهێنانی دراوه.