ڕاسته ده‌رمانه‌كان به گشتی ده‌بێت زۆر به وریایی به‌كار بێن و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له به‌كارهێنانیاندا نه‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه بۆ چه‌ندان شتی جیاواز سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، كه ڕه‌نگه له به‌كارهێنانه سه‌ره‌تایییه‌كه‌ی باشتر بێت.
حه‌بی ئه‌سپرین كه حه‌بێكی باوه، زیاتر بۆ ئازارشكێن و نه‌هێشتنی تا له گه‌وره و منداڵدا به‌كار دێت، ده‌توانرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش به‌كار بێت:
_ دوو سێ ده‌نك له‌و حه‌به بكه ناو ئاو تا ده‌توێته‌وه، دواتر بیخه سه‌ر شوێنی پێوه‌دانی مێرووه‌كان، به چه‌ند خوله‌كێك سووربوونه‌وه و قڵیشانه‌كه‌یت بۆ چاك ده‌كاته‌وه.
_ حه‌وت ده‌نك ئه‌سپرین، سێ كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره و كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه تا ده‌بێته گیراوه‌یه‌ك، دواتر بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك له‌سه‌ر ڕووخسارت داینێ، ته‌واوی په‌ڵه ناشیرینه‌كانی ڕووخسارت لا ده‌بات.
_ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵی بكه و چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر ڕووخسارت داینێ، خانه‌ی مردووی ماوه له‌سه‌ر پێستت لا ده‌بات و ڕووت گه‌ش ده‌كاته‌وه.
_ حه‌وت ده‌نك ئه‌سپرین و دوو كه‌وچكی گه‌وره ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه، دواتر بیده له بنی پێت و به په‌ڕۆیه‌ك بیبه‌سته، به‌رده‌وام مه‌ساجی پێ بكه تا به ته‌واوی هه‌موو قڵیشانه‌كانت بۆ ساف ده‌كات.
_ 12 ده‌نك بخه ناو كووپێك ئاو و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده له قژت، دواتر ده‌بیته خاوه‌نی قژێكی نه‌رم و بریقه‌دار.
_ ئه‌سپرین بخه ناو ته‌شتێك ئاو و جله كۆنه‌كانتی تێبكه، با شه‌وێك له‌ناویدا بمێنێته‌وه، به‌یانی ده‌بینیت چۆن نوێ بووه‌ته‌وه.
_ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زایی قاپشووشتن تێكه‌ڵی بكه‌یت، زۆر به جوانی ناو ده‌ستشۆر و قاپشووشتنه‌كه‌ت بۆ پاك ده‌كاته‌وه.
_ له‌گه‌ڵ قوڕی ڕووه‌كه‌كاندا بینێژه، گوڵه‌كه ده‌پارێزێت و به جوانترین سێوه ده‌یڕازێنێته‌وه.
_ بیخه ناو شامپۆكه‌ته‌وه و قژتی پێ بشۆ، له كڕێش ڕزگارت ده‌كات.
_ له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵی بكه و چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر زیپكه‌كانت داینێ، به باشترین شێوه له كۆڵتی ده‌كاته‌وه.