له شارۆكه‌ی ئاكرێ كۆڕێكی شیعری بۆ ناساندنی شاعیر و نووسه‌ره‌كان ساز درا، تێیدا چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا و دیوانێكی شیعری بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی كۆڕێكی شیعری به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و ناساندنی شاعیره‌كانی ئه‌و شارۆكه‌یه، تێیدا دیوانێكی شیعری "كه‌مال ئاكره‌یی" بڵاو كرایه‌وه.
"كاوه زوهێر" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌و كۆڕه‌دا چه‌ند شیعرێكی بڵاو نه‌كراوه له لایه‌ن كه‌مال ئاكره‌یی شاعیر خوێنرانه‌وه، دیوانی "به‌ری یا وه‌غه‌را به‌فرێ" به واژووی شاعیره‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا، دواتر له لایه‌ن مامۆستا مسته‌فا سه‌لیم خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ دیوانه‌كه كرد.
دیوانه‌كه‌ی كه‌مال ئاكره‌یی له كۆمه‌ڵێك شیعری نوێ پێك هاتووه، به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێیه، ماوه‌ی ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه.
ئاكرێ_نه‌وزاد هلۆری