كۆمپانیای ئه‌پڵ كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا به نیازه له داهاتووه‌كی نزیك مۆبایلێكی ئایفۆن دروست بكات، كه دوو سیم كارت بێت و له‌گه‌ڵیدا خاوه‌ن چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تر بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
macrumors" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه بۆ چه‌ند مانگێكی داهاتوودا مۆبایلێكی ئایفۆن دروست بكات له‌سه‌ر دیزاینی ئایفۆن X كه دوو سیم كارت بێت، كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌پڵ ئه‌و بڕیاره ده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله نوێیه به تایبه‌تمه‌ندی "LCD" ده‌بێت نه‌ك تایبه‌تمه‌ندی "OLED" كه ئایفۆنه‌كانی تر هه‌یانه، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌شی كه‌متر ده‌بێت له به‌رهه‌مه‌كانی تر كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 550 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له له یه‌كی مانگی نیسانی ساڵی 1976دا دامه‌زراوه، له شاری كالیفۆرنیا كه ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته وڵاتی ئه‌مه‌ریكاوه و سه‌ر به‌ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆسه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2006ه‌وه چه‌ندان به‌رھه‌می ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه وه‌ك" imac, iphone, ipad"، هه‌روه‌ها خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆگای موزیك به‌ناوی iTunes كه چه‌ندان ملیۆن گۆرانی و ئاوازی له‌خۆ گرتووه.