له ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی
nationalinterest به‌ناوی "هه‌رێمی كوردستان چۆن به‌ره‌نگاری ڕووداوه‌كانی 2018 ده‌بێته‌وه"، باس له چۆنیه‌تیی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه عێراق خۆی ئاماده ده‌كات بۆ داهاتوو له كاتێكدا هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌ی ساڵی 2017یان ماوه، به‌ڵام كوردستان ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر دۆخه‌كان زاڵ بێ و دووباره به به‌هێزییه‌وه هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێ.
ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن سێس جه‌ی فڕاتزمان ڕۆژنامه‌نووسی ئیسڕائیلی نووسراوه كه توێژه‌ری سه‌نته‌ری ڕوبینه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، ئێسته هه‌رێمی كوردستان له‌دوای متمانه ده‌گه‌ڕێت و داوای پشتگیری و یارمه‌تی له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی بۆ ساڵی 2018، له كاتێكدا به‌غدا خۆی بۆ داهاتووی عێراق ئاماده ده‌كات له دوای شه‌ڕی داعش و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ولێر و به‌غدا تا ئێسته كێشه‌ی سزادانی هه‌ڵبژاردن بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆی و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق هه‌یه.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ به‌رقه‌راربوون و سه‌قامگیری عێراق و دووباره سه‌رهه‌ڵنه‌دانی گرووپی تیرۆریستی وه‌ك داعش له ناوچه‌كه، له كاتێكدا كه هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركووك و حه‌ویجه كه ده‌كه‌وێته باشووری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، دووباره سه‌ری هه‌ڵدابووه‌وه، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له 19ی شوبات بۆ سه‌ر میلیشیا شیعه‌كانی عێراق له حه‌ویجه 27 كه‌س كوژران كه دواتر داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشه‌كه دووپات كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌غدا سزاكانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و دوای ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌كانی داخستبوو له مانگی سێپتێمبه‌ری ڕابردوو، كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ساڵی 2018 بۆ 12% ڕاگه‌یاند، بۆیه زۆرێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه، ڕیكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له 13ی شوبات له كوێت ڕای گه‌یاند، عێراق به كاتێكی ناخۆش له مێژوودا تێده‌په‌ڕێت، ئێمه پشتگیری له عێراقێكی یه‌كگرتوو و دیموكراسی و فیدراڵی ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عێراق.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له پایزی ڕابردووه‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بۆ ته‌نگژه‌ی ئابووری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رانبه‌ر داگیركردنی كه‌ركووك و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بۆڕییه نه‌وته‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه وه‌ك سزادانێك به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارنی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق له 25ی مانگی سێپتێمبه‌ری ڕابردوو ده‌كات، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا بڕیاری ڕێپێدانی حاجییانی ده‌ركرد بۆ سه‌ردانكردنی مه‌كه، ئێسته هه‌ر جارێك و بیانوویه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ڕێ پێگرتنیان، سه‌ره‌ڕای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش و دووباره ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان.
فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆكی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئێسته كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، هیوایه‌كه بۆ چاكسازی له حكوومه‌تی عێراق به‌تایبه‌ت دوای ئه‌م ڕووداوانه كه بڕیاره له 12ی مانگی ئایار به‌ڕێوه بچێت، له كاتێك كه هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانییه‌كی یه‌كگرتووی كوردی دروست كرد بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی ساڵی 2010، به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌كه له ساڵی 2014 هه‌ڵوه‌شایه‌وه و حزبه‌كان له‌یه‌كتر جیا بوونه‌وه له به‌غدا یه‌كڕیزی كورد نه‌ما.
فه‌لاح مسته‌فا ڕای گه‌یاند، دوای ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه بۆ سزادانی ناوچه‌كه و جیاكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاكانی، ئه‌وه‌ی ئێسته گرنگه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه بۆ دۆخی پێشووی هه‌روه‌ها ئامانجمان پاراستنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یه‌تی.
له كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌ی مانگی شوبات كه له كوێت به‌ڕێوه چوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕای گه‌یاند، عێراق پێویستی به 88 ملیار دۆلاره بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له دوای شه‌ڕی داعش، له كۆنگره‌كه‌دا نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وه‌زیری پلاندانان و سێ له پارێزگارانی شاره‌كان و وه‌زیری ئاوه‌دانكرنه‌وه و نیشته‌جێكردن، هه‌روه‌ها ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئاماده‌ی كۆنفڕانسه‌كه بوون، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ له كۆنگره‌كه‌دا ڕای گه‌یاندبوو كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پشتگیریی ته‌واو و دابینكردنی بودجه هه‌یه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ته‌واوكردنی زیاتر له 200 پڕۆژه كه له ساڵی 2014 دوای هاتنی داعش وه‌ستێنراون، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه داوه كه ته‌نیا ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامه‌كان پێویستی به پێنچ ملیار دۆلاره، هاوكات له كۆنگره‌كه‌ی كوێتدا له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كه‌وه بڕی 33 ملیار دۆلار بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆ كرایه‌وه كه هه‌ندێكیان وه‌ك قه‌رز بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایان گه‌یاند كه دڵنیا نین له‌وه‌ی به‌غدا هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پێ ده‌كات له پاره‌كه یا نا.
ڕاپۆرته‌كه درێژه به بابه‌ته‌كانی له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌نایه‌ری مانگی ڕابردوو سه‌ردانی داڤوسی كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆنفڕانسی ئابووری جیهانی، ئه‌مه‌یش هه‌لێكی ڕه‌خساند بۆ نزیكبوونه‌وه له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا.
له مانگی شوباتی ڕابردوو، هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی میونخیان كرد بۆ به‌شداربوون له كۆنفڕانسێكی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش نێچیرڤان بارزانی بۆ وه‌رگرتنی پاڵپشتی و پشتگیری وڵاتان له‌گه‌ڵ ژان یف لۆ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و چه‌ند شاندێكی تری وڵاتان كۆ بووه‌وه.
له 12ی شوباته‌وه، هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییه‌كی زۆری كۆ كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆ بووه‌وه و داوای لێ كرد كه سزاكان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرێت و ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاتان بكرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێم كۆنتڕۆڵی نه‌وتی له ده‌ست دا و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌لاح مسته‌فا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌یه‌وێت به‌شێك بین له عێراق، ئه‌وا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی هه‌رێم داوای له به‌غدا كردووه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌غدا، جیا له‌وه‌یش هه‌رێمی كوردستان ده‌رگاكانی واڵا كرد بۆ هه‌زاران ئاواره‌كانی عێراق له شه‌ڕی داعشدا.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه ساڵی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ئابووری ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێویسته بودجه‌ی 17% له بودجه‌ی حكوومه‌تی عێراق بدرێت به هه‌رێم، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غدا كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 12%و حكوومه‌تی به‌غدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ده‌سته‌ی وردبینی دارایی پێكبهێنرێت بۆ ڕێگرتن له گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان داوای مافی یه‌كسانی خۆی ده‌كات، هاوكات چاكسازیكردن له سیسته‌می سیاسه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
به‌هۆی ئه‌مه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه له پاره‌ی نه‌وت و گازی كێڵگه‌كانی ده‌كات له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه كه كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری ژمێریارییه. به‌رپرسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م كاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم واده‌كات شه‌فافیه‌ت بۆ كاره‌كانی بسه‌لمێنێت، هه‌روه‌ها دروستكردنی زانیاری بایۆمه‌تری به بڕی 1.3 ملیۆن دۆلار بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له سه‌لماندنی شه‌فافیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم.