ئەو ئۆتۆمبێڵەی نیمار رووداوی هاتوچۆی پێ كرد، نرخەكەی چەندە؟

:: PM:01:46:28/11/2016 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی نرخی ئەو ئۆتۆمبێڵەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرا كرد كە دوێنێ یەكشەم رووداوی هاتوچۆی پێ كرد.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 13ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی ئەنویتا بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد یەكسان بوو.

سەرلەبەیانی دوێنێ یەكشەم كاتێك نیمار بە ئۆتۆمبێڵە تایبەتییەكەی بەرەو شوێنی مەشق و راهێنانی یانەی بەرشەلۆنە دەچوو، لە شەقامێكی خێرادا كۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێڵەكەی لەدەست دەرچوو و بەو هۆیەشەوە خۆی بە بەربەستی شەقامەكە دادا.

نیمار بەهۆی ئەو رووداوەوە هیچ ئازارێكی پێ نەگەیشتبوو و داواشی كردبوو رێگەی بدەن لە یارییەكە بەشداربێت، هۆكاری سەرەكی رووداوەكەش خراپی كەشوهەوا و بارینی بارانێكی زۆرەوە بووە كە بووەتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێڵەكە لە رێرەوی شەقامەكە دەربچێت.

لای خۆیەوە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی جۆری ئەو ئۆتۆمبێڵەی ئاشكرا كرد كە نیمار رووداوە هاتوچۆكەی پێ كردووە كە ئەویش لە جۆری فیراری 458 سپایدەر.

سەرچاوەكە هەروەها بڵاوی كردەوە كە نیمار پێشتر ئەو ئۆتۆمبێڵەی بە 240 هەزار یۆرۆ كڕی بوو.















وشە - ئامانج ئه‌كره‌م