نه‌خۆشی شه‌كره به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین و باوترین نه‌خۆشی داده‌نریت له دنیادا، كه ئێستا چه‌ندان ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره بووه، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌كه‌ن كه ئه‌م گیراوه بخۆنه‌وه، چونكه به ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
steptohealth" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس كه گیراوه‌یه‌كی سروشتی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌ڵێت، پزیشكان گیراوه‌یه‌كیان دروست كردووه كه بتوانێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره بكات و ئاستی شه‌كر له جه‌سته‌دا هاوسه‌نگ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا كه‌م بكاته‌وه و رزگارتان بكات له‌م نه‌خۆشییه.
پێكهاته‌كانی گیراوه سروشتییه‌كه :
سێ گه‌ڵا سپێناغ.
دوو ده‌سكی بچووك كه‌ره‌وز.
یه‌ك گێزه‌ر.
یه‌ك سێوی سه‌وز.
یه‌ك خه‌یار.
به‌پێی پێویست ئاو.
ئاماده‌كردن و به‌كارهێنان :
سه‌ره‌تا گێزه‌ر و سێوه‌كان ده‌شۆینه‌وه و پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه ناو ئامێری گوشه‌ر "عه‌ساڕه" و به‌جوانی تێكه‌ڵیان ده‌كه‌ین و گیراوه‌كه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت، پزیشكان ده‌ڵێن، هه‌موو به‌یانیان به‌سكی به‌تاڵ پێكهاته‌كه ده‌خۆینه‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری باشی ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی باش ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه .