سابات و ساوێن حه‌مید، كه دوو خوشكی گۆرانیبێژن، له پێشبڕكێیه‌كی ساڵانی ئه‌مه‌ریكا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن و وه‌ك دیارییه‌ك گۆرانییه‌كه‌یان له 150 ڕادیۆی ئه‌و وڵاته په‌خش ده‌كرێت.
سابات حه‌مید، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرامـدا نووسیویه‌تی: "به‌شدارییمان له پێشبركێی ساڵانی ئه‌كادیمی میوزیك له شاری لۆس ئه‌نجلۆس كردووه، كه هونه‌رمه‌ندانی هه‌موو دنیا به‌شداری ده‌كه‌ن، خۆشبه‌ختانه ئێمه‌ش به كلیپی (شێتانه) به‌شدارییمان كرد و توانیمان ببینه براوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه، ئێمه گۆرانییهكهمان له 150 ڕادیۆی ئه‌مه‌ریكا په‌خش ده‌كرێت و له ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرنگی به كلیپه‌كه‌مان ده‌درێت".
سابات و ساوێن، ئه‌ندامی گرووپی كچانی ڕانیه‌ن و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان پێكه‌وه‌یه، ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆ كلیپێكی دوێتیان به ناوی (شێتانه) بڵاو كرده‌وه، كه ساوێن كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردبوو، ئه‌و دوو خوشكه له زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتن و كاره هونه‌رییه‌كانیان پێكه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م دوو خوشكه خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رین، به‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی دوێت و له‌گه‌ڵ گرووپی كچانی ڕانیه گۆرانی ده‌ڵێن، كار بۆ كۆنسێرت و گه‌شتی هونه‌ری ده‌كه‌ن و درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانیان ده‌ده‌ن.