مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك له‌ كاركردن وه‌ستا

:: PM:08:12:19/04/2018 ‌

یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ به‌ربڵاوه‌كانی دنیا كه‌ خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر به‌كاری دێنێت به‌رنامه‌ی مه‌سنجه‌ره‌، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌و ماوه‌ی پێشوودا له‌ كاركردن وه‌ستا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندان هه‌زار كه‌س وازیان له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هێنا.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ له‌كاركه‌وتنی به‌رنامه‌ی مه‌سنجه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك له‌كار كه‌وتبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ندان ملیۆن به‌كارهێنه‌ری مه‌سنجه‌ر ئاپه‌كه‌یان ریپۆرت كردبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كاراكانی به‌ شێوازێكی كارا ئه‌نجام نه‌ده‌دا و نه‌تده‌توانی له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ نامه‌ بنێری یان نامه‌ت بۆ بێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ئه‌م ئاپه‌ هه‌ستان به‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانیان له‌ مه‌سنجه‌ر، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زه‌ره‌ر به‌ر كۆمپانیای فه‌یسبووك بگات و ئه‌كتیڤی ئاپه‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

ماسنجه‌ر ئاپێكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروست كراوه‌، تا له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌نگی و نووسراو و وێنه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌هێزتر و بكه‌ن و بیگۆڕنه‌وه‌، له‌ ساڵی 2006 بۆ یه‌كه‌م جار ماسنجه‌ر ته‌نیا به‌ شێوه‌ی نووسین كرایه‌وه‌ و بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بوو.

 ئه‌م ئاپه‌ ساڵانه‌ جارێك به‌شێكی زیاد ده‌كات و شه‌ش مانگ جارێك وه‌ك نوێبوونه‌وه‌ ماسنجه‌رێكی تازه‌ به‌ شێوه‌ی لینك بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید ده‌نێرێت، له‌ ته‌واوی جیهاندا به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیای ماسنجه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سێ ملیار كه‌س ماسنجه‌ر به‌كار دێنێت، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ دره‌ده‌خات كه‌ له‌ فه‌یسبووك زیاتر به‌ڵای گه‌نجانه‌وه‌ گرنگتره‌.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان