یه‌كێك له رووه‌كه تام خۆشه‌كان و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ رووه‌كی بامێیه، چونكه ئه‌م رووه‌كه پێكهاته‌یه‌كی هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین كه ده‌تپارێزن له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی بامێ ده‌كات و ده‌ڵێت، له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه بامێ به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له خواردنه‌كانی تر چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بامێ بڕێكی زۆر پڕۆتینی تێدایه له‌گه‌ڵ ماده ریشاڵییه به‌سووده‌كان كه ده‌بنه‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنی بامێ ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خواردنی بامێ له كێشه‌ی هه‌رس به‌دوورت ده‌گرێت: یه‌كێك له سووده‌كانی خواردنی بامێ ئه‌وه‌یه كه گه‌ده چالاك ده‌كات و ناهێڵێت كێشه له سیسته‌می هه‌رسدا دروست بێت، جگه له‌وه‌ش سیسته‌مه‌كه چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها ریخۆڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌هێڵێته‌وه و ده‌یپارێزێت له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه تووشی ده‌بێت.
دووه‌م – بامێ ئاستی بینایی به‌هێزده‌كات: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی بامێ ئه‌وه‌یه كه ئاستی بینایی به‌هێزده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی، بامێ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A و دژه ئۆكسان، كه چاوه‌كان له ماده ژه‌هراویه‌كان ده‌پارێزن و ناهێڵن تووشی هیچ كێشیه‌ك ببێت.