نه‌خۆشی هه‌وكردنی جیوب زۆرێك له مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌یه‌كێك له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان داده‌نرێت به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه له‌وانه پیسبوونی هه‌وا و زیادبوونی دوكه‌ڵ و تێكچوونی كه‌شوهه‌وا.
هه‌وكردنی جیوب له‌كاتی تووشبوون به‌سه‌رمابوون یا گه‌یشتنی ڤایرۆس بۆ ناو لووت و هه‌وكردن ڕووده‌دات و له‌كاتی هه‌ڵمژینی بۆنی به‌هێز و تیژ وه‌ك عه‌تر و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌رییه‌كانی هه‌وكردنی جیوب زیاد ده‌كات كه ئازارێكی توندی له‌گه‌ڵدایه، به‌مه‌یش زۆر جار كه‌سه‌كان تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بن.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه په‌نابردنه به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان و ئازار شكێنی تایبه‌ت به‌و حاڵه‌ته به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌ستكردن به‌سه‌رئێشه به‌هۆی ئه‌و جۆره هه‌وكردنه، پێویسته بۆ كه‌سه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی باش پشوو بدات.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی پزیشكی به‌ریتانیایی ده‌ڵێت كه مه‌له‌كردن له ئاوی ده‌ریا ته‌نیا سوودی بۆ بنیاتنانی ماسوولكه‌كانی له‌ش و له‌ده‌ستدانی كێشی زیادی له‌ش نییه، به‌ڵكو ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی به‌كار بێت وه‌ك هه‌وكردنی كه‌ڵێنه‌كانی لووت (جیوب ئه‌نفی).
جیووبه‌كان ئه‌و چوار جووت گیرفانه هه‌واییه‌ن كه ده‌وری بۆشایی لووت و چاو ده‌ده‌ن، دوانیان له ژێر چاودا، دووی تر له سه‌رووی چاو، دووی تر له پشت چاو و دوویش له نێوان لووت و چاودان.