له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاو ناسكترین ئه‌ندامه له له‌شی مرۆڤ، زۆرێك له مرۆڤه‌كان كاتێك شتێك ده‌چێته ناو چاوی بۆ نموونه "تۆز و خۆڵ یان زینده‌وه‌ری بچووك"، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌ن به خوراندنی چاوه‌كانیان، ئه‌و خوران و ده‌ست لێدانه واده‌كات شته‌كه زیاتر بچێته ناو قوڵایی چاوه‌كه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئاسان نه‌بێ.
هه‌میشه ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌بێته‌وه كه ئایا چاو خوراندن ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی چاو، پزیشكان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نن له‌هه‌ندێك كاتدا خوراندنی چاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاو و بینین هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوراندنی چاو به هێواشی و له‌سه‌ر خۆ بێت هیچ زیانێكی نییه.
دكتۆر عیماد به‌یاتی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی چاو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه خوراندنی چاو به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و به‌هێز ڕه‌نگه ببێته هۆی كێشه بۆ كه‌سه‌كه و زیان به چاوی بگه‌یه‌نێت.
له‌وانه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی چاو، هه‌روه‌ها لێكردنه‌وه‌ی ماكیاژ و سڕینی فرمێسك په‌ستان ده‌خاته سه‌ر چاو، به‌ڵام كاریگه‌ری نامێنێت و ده‌گه‌رێته‌وه دۆخی ئاسایی له دوای خوراندنه‌كه.
به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕان ئه‌گه‌ر خوراندنی چاو به شێوه‌یه‌كی توند و بۆماوه‌یه‌كی زۆر بێت كه ئاو له‌چاو بهێنێت ئه‌وا زیان به‌به‌شی پێشه‌وه‌ی چاو و گلێنه ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی چاو كزبوون.