كه‌م خوێنی حاڵه‌تێكه كه له‌ش توانای دروستكردنی خانه‌ی خڕۆكه‌ی سووری نییه تا ئۆكسجینی پێویست هه‌ڵبگرێت بۆ شانه‌كانی له‌ش بیانگوازێته‌وه.
نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌م خوێنی به ماندوو بوون و بێ هێزی ده‌ست پێ ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی خوێنی ئاسای له كه‌سێكی ئاسایی واته ڕێژه‌ی سی بی سی خانه‌ی خوێنی سوور له پیاودا (80 _ 104) بۆ ئافره‌ت له نێوان ( 70 _ 94) ئه‌گه‌ر هاتوو له‌م ڕێژه‌ییه كه‌متر بوو ئه‌وه به نه‌خۆشی كه‌م خوێنی داده‌نرێت.
زۆر شێوه‌ی كه‌م خوێنی هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان و هۆكاری دروستبوونی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه‌م خوێنی زۆر جار به نه‌خۆشییه‌كی درێژخاییه‌ن داده‌نرێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانرێت كه‌م خوێنی چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش به‌پێدانی خواردنی دروست و پڕ له ڤیتامین و به‌كارهێنانی ده‌رمان دژی كه‌م خوێنی یان وه‌رگرتنی خوێن له كه‌سێكی تره‌وه.
هه‌ندێك نیشانه هه‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ تووشی كه‌م خوێنی بووه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان ئاگاداری ئه‌و نیشانانه بن له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا، بۆئه‌وه‌ی به‌هانای منداڵه‌كانیان بچن و چاره‌سه‌ری پێویستی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
دابه‌زینی ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبینی خوێن، ڕێژه‌كه‌ی به‌پێی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت:
یه‌ك مانگ: كه‌متر له 14
یه‌ك مانگ تا یه‌ك ساڵ: كه‌متر له 10
یه‌ك ساڵ تا 12 ساڵ: كه‌متر له 11
نیشانه‌كانی كه‌م خوێنی منداڵ به‌تایبه‌تیش جۆری كه‌م خوێنی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بریتییه له:
1- كه‌م بوونه‌وه‌ی توانای خواردن و كه‌م خه‌ویی.
2- كه‌م بونه‌وه‌ی توانای شیر خواردن.
3- زه‌ردبوونی ده‌موچاو و تێكچوونی ره‌نگی پێست.
4- دڵ تێكه‌ڵهاتنی به‌رده‌وام.
5- ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
6- گۆڕانی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگێكی تۆخ.