قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان كه ڕووبه‌رووی به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كان ده‌بێته‌وه كه به‌هۆی زۆرخۆری یان خواردنی خۆراكی خێرا و ناته‌ندروست یان هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك ناڕێكی له هۆڕمۆنه‌كان و چه‌وری له له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ رزگار بوون له‌قه‌ڵه‌وی رێجیمێك ده‌كه‌ن كه زۆر زه‌ره‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
گه‌یلانی ئیسماعیل ڕاهێنه‌ری له‌شجوان و پسپۆڕی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وریایى ده‌ده‌مه هه‌ندێك له هاووڵاتییان كه بۆ دابه‌زاندنی كیشی له‌ش ڕێیه‌كى ناته‌ندروست ده‌گرنه به‌ر كه ئێسته له سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاو بۆته‌وه به‌ناوی "waterfast ".
ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڕێجیمكردن كه‌تێیدا هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ته‌نیا ئاو و قاوه و چا ده‌خورێته‌وه به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش.
ئه‌و جۆره رێجیمكردنه كه‌به رێجیمی ئاو ده‌ناسرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان باسی ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و رێجیمه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه و هانی ئه‌وانی تر ده‌ده‌ن به‌كاری بهێنن بۆ دابه‌زاندنی كێش، به‌ڵام ئه‌و جۆره رێجیمكردنه زۆر مه‌ترسیداره و زیانێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌و جۆره رێجیمكردنه پێوه‌ندی به‌كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن ئه‌و رێجیمكردنه زۆر قورسه و ده‌بێته هۆی لاوازبوون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و دروستبوونی كه‌موكوڕیی له‌چالاكیه گرنگه‌كانی جه‌سته.