پاڤێل بورهان، گۆرانیبێژ لاوى كورد، یەکەم کلیپی لە ژێر ناوی "ئێسته لەکوێی"، له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بڵاو کردەوە.
گۆرانی "ئێسته لەکوێی"، یەکەم بەرهەمی هونهرمهندى لاو پاڤێڵه و تێکست و ئاوازی خۆیەتی، کاری وێنەگرتنی لەلایەن سیروان بۆ کراوە، پڕۆ ستۆدیۆ کاری دەنگی بۆ بەرهەمەکەی کردووە، شاڵاو ڕەزا کاری دابەشکردنی بۆ ئەنجام داوە، شادمان موحەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، خاک تیڤی کاری کلیپی بۆ بەرهەمە نوێیەکەی کردووە.
پاڤێڵ لهسهر كلیپهكهى له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایبهتى فهیسبووك نووسیویهتى: "ئەم جۆرە بەرهەمانە زۆر گرنگە بۆ دەوڵەمەندکردنی هونەر و ئاوازی کوردی، هەروەک دەزانین ئێستا بەشێک لە هونەرمەندان بە خراپی سەریان کردووەتە سەر بەکارهێنانەوەی ئاواز و موزیکی وڵاتانی دراوسێ، بۆیه پێویستە ئێمەی هونەرمەندان کارێک بکەین کە وڵاتانی دراوسێ چاو لە ئێمە بکەن، ئەوان هونەری ئێمە دووبارە بڵێنەوە بە زمانی خۆیان، هەروەها دەبێت ئێمە نموونەبین هەروەک چۆن هونەرمەندانی پێش ئێمە نموونە بوون و کارەکانیان تا ئێستا بە زیندوویی ماوەتەوە".
پاڤێڵ بورهان دانیشتووی شاری سلێمانییە و تەمەنی 24 ساڵە، هەر لە منداڵییەوە چووەتە تیپی چالاکی هونەری قوتابخانەکان لە سلێمانی و لەسەر ئامێری کەمانچە ڕاهێنانی کردووە، لە ساڵی 2017 کۆلێژی زانستی بەشی کیمیای لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە، گۆرانی "ئێسته لە کوێی" یەکەم کلیپی هونهرییهتى.