به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی نیسان/ ئه‌پریل، له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، خێرایی با چالاك ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵێكی سووك، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله و نزمترین پله‌یش 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 30 پله و نزمترینی 19 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 28 پله و نزمترینی 13 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 28 و 14 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 32 و 19 دا ده‌بن.