له دیمانه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا هۆشیاریدا لەوەی دەرگای یەكێتی ئەورووپا بەڕووی بەڕیتانیادا داخراوە، و ئەوروپییەكان دەبێت ڕازی نەبن بە هیچ هەوڵێك بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی كشانەوەكەی بەڕیتانیا لە یەكێتییەكە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان، فرانسۆ ئۆلاند، سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵی بەریتانی" ئاشكراى كردووه، ئەوروپییەكان دەبێت ڕازی نەبن بە هیچ هەوڵێك بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی كشانەوەكەی بەڕیتانیا لە یەكێتییەكە، و نابێت ڕێگه به په‌شیمان بوونه‌وه‌ى بده‌ن.
ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى قسه‌كانى ئێسته‌ى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسایه كه سێشەمى ڕابردوو "ماكرۆن"، بە سیاسەتمەدارانی یەكێتی ئەوروپای ڕاگەیاند، "باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی پەیوەندییە بازرگانییە بەهێزەكەی بەڕیتانیا بمێنێتەوە لەگەڵ ئەورووپادا ئەوەیە كە بەڕیتانیا وەكو ئەندام لە یەكێتییەكەدا بمێنێتەوە".
بەریتانیا ھەوڵدەدات وەکو وڵاتێکی بازرگانی سه‌ربه‌خۆ له دنیادا دەربکەوێتەوە، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2016 دا ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدا، و جیابوویه‌وه.
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئایرلەندای باکوور، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیا و بەشی باکووری دوورگەی ئایرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکوور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئیرلەند، تونێلی دەریای مانش بەریتانیای دەبەستێتەوە بە فرەنساوە.
فرانسۆ ئۆلاند، له ساڵى 1954، له شاری رووئێنی فه‌ڕه‌نسا له دایک بووه، له ساڵی 1997 تا 2008 سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیستی فه‌ڕه‌نسا بووه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2012ی فه‌ڕه‌نسادا له لایه‌ن پارتی سوسیالیست و پارتی رادیکاڵی چه‌په‌وه کاندیدی پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بوو و له خۆلی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له 2012 دا له نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری ڕاستڕه‌وی ئه‌و وڵاته‌ی برده‌وه، له 1970 دا له گه‌ڵ خاتوو سێگۆلێن ڕۆیاڵ دا ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و بوون به خاوه‌نی چوار منداڵ، له 2007 دا لێک جیا بوونه‌وه.