گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له ده‌شتی نه‌ینه‌وا حه‌شدی شه‌عبی زیندانی دروست كردووه، هاووڵاتیان ده‌ستگیرده‌كات و له‌به‌رامبه‌ر پاره ئازادیان ده‌كات، بۆیه ئێمه‌یش ئه‌مه‌ریكامان له‌بوونی ئه‌و جۆره زیندانانه ئاگاداركردۆته‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵیش باس له‌وه ده‌كات به‌دواداچوون بۆ ئه‌و زیندانه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان، گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان مزاحم ئه‌لحویت له لێداونێكى تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه ئه‌مه‌ریكامان له‌بوونی ئه‌و جۆره زیندانه ئاگاداركردۆته‌وه له ناوچه‌ی ساده و به‌عوێزه له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به "حه‌نین قه‌دۆ"، دروستی كردووه، ئێسته له‌و زیندانه 80 كه‌سی تێدایه، بۆ ئازادكردنیشیان داوای پاره له‌كه‌س وكاری گیراوه‌كان ده‌كه‌ن.
مزاحم شیخ ئه‌لحویت گووتیشی، ئێمه وه‌كو هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داواكارین كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێنه سه‌ر خه‌ت و ئه‌و گیراوانه له‌و زیندانه ڕزگار بكه‌ن، كه هه‌مووان هاوڵاتی سڤیل وخه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و ته‌نها بۆ پاره خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كه‌ن و به‌پاره ئازادیان ده‌كه‌ن.
لای خۆشیه‌وه به‌ره‌كات شه‌مۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بۆ "وشه" گوتی، ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به‌دواداچوون بۆ بوونی ئه‌و جۆره زیندانانه له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ین، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نیه خه‌ڵك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیر بكرێت و به‌پاره ئازاد بكرێت، پێویسته هه‌ر چی زووه ڕێگری له‌و كاره بكرێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌یش ئازاد بكرێت.
حه‌شدی شه‌عبی له موسڵ به‌رده‌وام پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌نجام ده‌دات وخه‌ڵكی سنوری موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بوونی ئه‌و چه‌كدارانه له ناوچه‌كانیان ڕازی نین و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵیش چه‌ندین جار داوای كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی كردووه، به‌ڵام پابه‌ندی ئه‌وبڕیاره نه‌بوونه.
بڵند ئیبراهیم