له ناوچه كوردستانییه‌كان و عێراق، له پاش نه‌مانی چه‌كدارانی داعش پرسی تاوانه‌كانی میلشیاشیعه‌كان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كورد و سوونه بۆته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ڕای گشتی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان، مه‌حمود ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له نوێنه‌رانی ئاواره‌كانی شارۆكه‌ی شاره‌بانی سه‌ر به پارێزگای دیاله، بۆ "وشه" باسی له‌وه‌كرد، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه سۆراغی كوڕێكی نادیاره له‌كاتێكدا سه‌رباز بووه له سووپای عێراقی.
زیاتر گووتى، كازمی كوڕم پێشتر كرێكاری ده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كوردستانی جێهێشت و بۆبژێوی ژیان بووه سه‌رباز له شارۆكه‌ی شاره‌بان نه‌ما له‌كاتێكدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هاتنه ناوچه‌كه.
ڕوونیشی كرده‌وه، به‌دواداچوونیان كرده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان هاووڵاتیان جگه له ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌و زیاتر له 400 كه‌سی تر له پاش كۆتای ساڵی 2014 و سه‌ره‌تای 2015 دیارنه‌ماون.
لای خۆشیه‌وه ڕه‌عه‌د ده‌هله‌كی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆبه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا له‌پاش داعش دۆخی ژیانی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاركراو له ته‌واوی دیاله ڕووی له خراپی كرد و هه‌رچی ده‌وترێت له‌سه‌ر نادیاری سۆراغی هاووڵاتیان و ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ڕاسته.
گووتیشی، ئێمه زیاتر له جارێك ئه‌و پرسه‌مان بۆ رای گشتی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان ئاماژه پێكردووه.
به‌ده‌ر له سنوری پارێزگای دیاله، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی نیسانی 2018 گوته‌بێژی هۆزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به بوونی زیندانی نهێنی میلشیاشیعه‌كان كرده‌وه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
ناوبراو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان له بوونی زیندانی نهێنی میلشیاكان ئاگادار كردۆته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 دا كه داعش به‌شێك له ناوچه‌كوردستایه‌كان و هه‌ندێك شوێنی عێراقی گرت، به‌فتوای مه‌رجه‌عیه‌ت میلشیاشیعه‌كان پێكهات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه كوردانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پێكهاته‌ی سونه له عێراق به‌ده‌ست تاوانه‌كانی میلشیاكانه‌وه ده‌ناڵێنن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی