چه‌ند هه‌ڵسووراوێكی گۆڕان كۆمپانیایه‌كی رێكلام و بڵاوكردنه‌وه‌یان داناوه و وه‌ك بریكاری سه‌ره‌كیی میدیاكانی گۆڕان ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی رێكلامیدا گرتووه. كۆمپانیاكه ناوی "رێزه"یه و به‌ناوی ئاواتی شێخ جه‌ناب تۆمار كراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو میدیای گۆڕان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه پشكی گه‌وره له‌و كۆمپانیایه هی كوڕێكی نه‌وشیروان مسته‌فایه. "كه‌چی مووچه‌ی ئێمه ناده‌ن و به به‌رچاویشمانه‌وه كاری بازرگانی ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكانی پارێزگای سلێمانی به ژماره 3969 له چواری ئاب/ئۆگستسی 2015 به ناونیشانی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندیی دامه‌زراندنی كۆمپانیا، تێیدا هاتووه، ئاوات جه‌ناب نووری خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییه و دانیشتووی شاری سلێمانییه، داوایه‌كی ئاراسته كردووین به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی "ڕێزه بۆ رێكلام و بڵاوكردنه‌وه و چاپ و په‌خش/سنووردار" كه سه‌رمایه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن پشكدا.
له سنووراوه‌كه‌دا هاتووه "پاڵپشت به ئه‌حكامه‌كانی ماده‌ی 19ی یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو، پاش هێنانی وێنه‌یه‌ك له به‌یانی دامه‌زراندن و سه‌رجه‌م سه‌ره‌تاكانی له‌لایه‌ن بریكاری كۆمپانیا و ته‌واوبوونی مه‌رجه یاسایییه‌كان، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی پێمان دراوه له‌لایه‌ن تۆماری كۆمپانیاكان بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی كۆمپانیای رێزه درا به ژماره‌ی 6028 تۆمار كراوه".
نووسراوه‌كه واژووی سۆران ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان/سلێمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
هاوكات وێنه‌یه‌كی مۆڵه‌تی كۆمپانیاكه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه كه تێیدا واژووی دڵزار ئیسماعیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆماركاری كۆمپانیاكانی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه، به‌پێی ده‌سه‌ڵاتم وه‌ك تۆماركاری كۆمپانیاكان، پاڵپشتی ڕێكه‌وتی سه‌روو ده‌كه‌م، كه تۆماركردنی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه ئه‌نجام درا، به‌پێی جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كانی كۆمپانیاكان، كۆمپانیای ناوبراو /رێزه/ به دامه‌زراو داده‌نرێ له‌م ڕۆژه‌دا.
ئه‌م كۆمپانیایه دوای دامه‌زراندن ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر بواری رێكلامی میدیاكانی گۆڕاندا و وه‌كیلی كۆنكرێتی ئه‌و بواره‌یه، به‌ڵام به‌گوته‌ی كارمه‌ندانی كه‌ی ئێن ئێن، ئه‌وان ناوی كۆمپانیاكه و رێكلامه‌كان ده‌بینن، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی میدیاكان نییه، به‌ڵكو بۆ شه‌خس ده‌ڕوات.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێ، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆمپانیاكه هه‌ریه‌ك له ئاواتی شێخ جه‌ناب ئه‌ندامی جڤات، فازڵ نه‌جیب ڕاوێژكاری پێشووی ڕاگه‌یاندنی نه‌وشیروان مسته‌فا و ڕه‌ند محه‌مه‌د خه‌لیفه له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، هاوبه‌شن له‌و كۆمپانیایه و داهاته‌كه‌یشی هه‌رچه‌نده ده‌بێ بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ، به‌ڵام له نێوان ئه‌وانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێ.
ره‌ند محه‌مه‌د خه‌لیفه هاوڕێی نزیكی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا "چیا و نما"یه و ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌تی له‌ناو كاری بازرگانیی گۆڕاندا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤات كه نیگه‌رانه له دۆخی حزبه‌كه‌ی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه گۆڕان هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر نه‌ماوه و هه‌مووی بووه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی و پاره. زیاتر گوتی "به‌شێكی زۆری هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان ئێسته خه‌ریكی بازرگانی و گرێبه‌ستن له نێوان خۆیان و به‌رپرسی حزبه‌كانی تر".
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی خاوه‌نه‌كانی كۆمپانیاكه، پێوه‌ندی به فازڵ نه‌جیب به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار كرد، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ ڕوونكردنه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌ڵام گوتی كۆمپانیاكه داهاتی نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له میدیاكانی گۆڕان كه له‌به‌ر پرسی نانبڕینی ئاماده نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكات، به"وشه"ی گوت، له‌وه‌ته‌ی گۆڕان دامه‌زراوه بۆ چركه‌یه‌كیش له میدیاكه‌ی دانه‌بڕاوم، ئێمه خۆمان و توانا‌مان خستووه‌ته خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماندوو نابن، له داهاتی میدیا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌خۆن.
زیاتر گوتی، "ئێمه رێكلام بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌ین، به‌رهه‌مه‌كانیشی ده‌بینن له میدیاكانی گۆڕان كه رێكلامن و ئه‌وان گرێبه‌ستیان بۆ كردوون، به‌ڵام داهات و پاره‌كه‌ی نابینین، بگره مووچه‌مان ناده‌ن به رێكی و زۆرجاریش بیانووی جۆراوجۆر به كارمه‌نده‌كان ده‌گرن گوایه بودجه نییه و پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌ره، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به به‌رچاومانه‌وه خه‌ریكی كاری بازرگانین".
له‌باره‌ی كۆمپانیاكه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، چیای نه‌وشیروان مسته‌فا هاوبه‌شه له كۆمپانیاكه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه (ئاوات شێخ جه‌ناب, فازڵ نه‌جیب و ره‌ند محه‌مه‌د خه‌لیفه) پاره‌ی رێكلامی كه‌ی ئێن ئێن و میدیاكانی تری گۆڕان بۆ خۆیان ده‌به‌ن.