ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی نیسان، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاشكرای كرد سووپای عێراق له بازگه‌كانی ده‌روازه‌ی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، به زۆر سه‌رانه له شۆفێران وه‌رده‌گرن، ئه‌م دیارده‌یه له‌دوای لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كاتانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش له سنوری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په باڵاده‌ست بوون، له‌ده‌وروپشتی قه‌رته‌په و ڕێگاكان هاتنه نێو قه‌ره‌ته‌په دیارده‌ی سه‌رانه‌سه‌ندن له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر نه‌بوو.
گووتیشی، له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، سووپاى عێراقی زۆر جار و ئێسته‌یش به تایبه‌ت سه‌رانه له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌سێنن، ئیتر هه‌رجۆره بارێكیان پێبێ وه‌ك ئاسنبێ یاخود میوه، بگره ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵیشیان باركردبێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی دووپاتی كرده‌وه، ئێمه شۆفێران ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له‌و سه‌رانه سه‌ندنه بۆ بارێكیش 50 هه‌زار كه‌متر وه‌رناگیرێت له‌هه‌ر شۆفێرێك، هه‌شه زیاتر له و بڕه‌ش وه‌رده‌گیرێت و ده‌گاته 100هه‌زار دینار.
لە ئەنجامی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر كە لەلایەن گرووپێكی هەرزە و كاڵفامی ناو یەكێتی ئەنجام درا، لە بەرانبەر بە قاچاخبردنی نەوتی كەركووك، خاك و خەڵكی شارەكەیان بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی فرۆشت، بەوهۆیەوە تا ئێستە نزیكەی 170 هەزار هاووڵاتی كورد ئاوارە بوون و 600 خانوو و دووكانی هاووڵاتییانی كورد ڕووخێنراون، دزی و تاڵانی و ڕەشبگیری و سووكایەتی بەرانبەر بە كورد بەردەوامی هەیە و بە عەرەبكردن و ڕاگواستن بە چڕی دەستی پێ كردووەتەوە.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی