گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ڕای گەیاند، زانیاری متمانەپێكراومان هەیە لەسەر ئەوەی ڕووسیا و سووریا هەوڵدەدەن شوێنی هێرشە كیمیاییەكە لە سووریا پاك بكەنەوە.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی فهرمى وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئهمڕۆ ههینى 20ى نیسان، به ڕۆژنامهنووسانى ڕاگهیاند، ڕووسیا و سووریا هەوڵدەدەن پێش گەیشتنی پشكنەرەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بۆ شوێنی هێرشە كیمیاییەكە ناوچهكه به تهواوهتى پاك بكهنهوه.
ئهمهریكا زانیاری متمانەپێكراویان هەیە كه بەرپرسانی ڕووسیا لەگەڵ ڕژێمی سووریادا كاردەكەن بۆ ڕێگەگرتن و دواخستنی ئەو پشكنەرانە بۆ دوما، یان له ساتى گهیشتنیان به دوما.
هەشتی نیسان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا سێ دامەزراوەی چەكی كیمیایی سوریایان بۆردوومانكرد، گرنگترین ئامانجەكان ناوەندی توێژینەوەی زانستی بووە كە دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا گەیشتبووە ئەو دەرەنجامەی كە ئەو ناوەندە بەكارهاتووە بۆ بەرهەمهێنان و تاقیكردنەوەی تەكنەلۆجیای جەنگی كیمیایی و بایۆلۆجی.
له كۆتایدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا نهیشاردهوه كه وڵاتهكهى، نیگەرانه لەبارەی سیستەمی دادوەری لە عێراق و لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەگفتوگۆدان بۆ چارهسهر كردنى ئهو كێشهیه.
زیاتر گووتى،"عێراق تووشی چەندین کێشە بووە، هەروەها ڕووبەڕوو گرفتی جۆراوجۆر دەبێتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی وڵاتەکە، بەڵام دان بەوەدا دەنێین کە نیگەرانیمان هەیە لەبارەی بێلایەنی و دادپەروەری دادگاکانی عێراق".
ئەمە لە کاتێکدایە گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای یاسا لە عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرایکرد، لە سەرەتای کۆنتڕۆڵکردنەوەی نەینەواوە تا ئێستا 815 کەس سزادراون کە 212 کەسیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 150 کەسی دیکەیش زیندانی هەمیشەییان بۆ دهرچووه.