كهمێك پێش ئێسته تیمی پشكنەرانی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی چوونە ئەو شوێنەی چەكی كیمیایی تێدا بەكارهێنرا لە دومای سووریا.
بەپێی میدیاكانی فەرمی سووریابێت كه ئاماژهیان پێداوه، تیمێكی پشكنەرانی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لەگەڵ پۆلیسی سووریا چوونەتە ئەو شوێنەی چەكی كیمیایی تێدا بەكارهێنرا لە دوما.
سەرەتای مانگى نیسان، گازی كیمیایی لە دومای غوتەی ڕۆژهەڵات لهلایهن سووریاوه بەكارهێنراو بەهۆیەوە زیاتر لە 60 گیانیان لەدەستداو زیاتر لە هەزار كەسی دیكەیش برینداربوون، ڕووسیا و سووریا و بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكرێت لهایهن ئهمهریكا و بهشێك له وڵاتانى ئهورووپاوه.
لهبهرانبهردا هەشتی نیسان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا سێ دامەزراوەی چەكی كیمیایی سوریایان بۆردوومانكرد، گرنگترین ئامانجەكان ناوەندی توێژینەوەی زانستی بووە كە دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا گەیشتبووە ئەو دەرەنجامەی كە ئەو ناوەندە بەكارهاتووە بۆ بەرهەمهێنان و تاقیكردنەوەی تەكنەلۆجیای جەنگی كیمیایی و بایۆلۆجی.