ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و شی جین پینگ سەرۆكی چین پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداو تاوتوێی دۆخی سووریایان كرد.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، بابەتەكانی پەیوەست بە هەردوولا و بابەتە ناوچەییەكان تاوتوێكراون، هه‌ردوولا سووربوونی خۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و چین دووپاتكردووەتەوە، باسی ئەو وەبەرهێنانانەیان كردووە كە چاوەڕواندەكرێت لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی پشتێنە و ڕێگەدا لە توركیا ئەنجامبدرێن.
هەروەها لەبارەی سووریاوە قسەیانكردووە و باسیان له گرنگی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی تیرۆر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بووه، و به بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی چین له میانی 13یه‌مین كۆنگره‌ی نیشتمانیی گه‌لدا، پیرۆزبایی له شی جین پینگ كرد.