له شاره‌دێی سنوونێی سه‌ربه شارۆكه‌ی شنگال، زیاتر له 20 كه‌س له لیست و قه‌واره جیاوازه‌كان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاڵاوتووه. به‌شێك له‌و پاڵێوراوانه رێ‌یان پێ دراوه ئازادانه بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی تر له پاڵێوراوان حه‌شدی شه‌عبی رێ‌یان پێ نادات بانگه‌شه‌ی خۆیان بكه‌ن.
مه‌یسه‌ر ئادانی چالاكی سیاسیی ئێزیدی، به''وشه''ی گوت، ركابه‌ریی پاڵێوراو و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی له‌م شاره‌دێیه تونده، به‌ڵام هه‌ندێك له پاڵێوراوه‌كان به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه ناتوانن بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن.
ئه‌و پێی وایه هه‌بوونی ژماره‌ی زۆری پاڵێوراو زیان به ده‌نگی ئێزیدییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌نگه‌كانی ئێزیدی به هه‌ده‌ر ده‌بات، له كاتێكدا ئێسته ئێزیدییه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه سه‌نگیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هێز بیت.
له‌لایه‌كی تره‌وه نایف سه‌یدۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوونێ، به''وشه''ی گوت، به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2014، ژماره‌ی دانیشتووانی شاره‌دێكه‌مان نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س ده‌بن، له‌وكاته‌یشه‌وه ژماره‌كه زیادی كردووه و له‌وانه‌یه بگاته 160 هه‌زار كه‌س.
سلێمان فانۆ پاڵێوراوێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م ناوچه‌یه بۆ ''وشه''ی ئاماژه‌ی به‌وه دا، له‌م شاره‌دێیه سه‌رووی 20 پاڵێوراو هه‌ن و پێنج له‌وانه‌یش پاڵێوراوی لیسته‌كانی عه‌ره‌بن، زیاتر له 91 هه‌زار كه‌سیش مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
سنونێ ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌ی شنگال كه له 2014ـه‌وه دووچاری كاره‌ساتی گه‌وره هاتووه و ئێسته‌یش زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ئێزدین، له ئاواره‌ییدا ده‌ژین.
به‌پێی ئامارێك كه قادر قاچاخ به‌رپرسی لقی پارتی له شنگال ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، زیاتر 80%ی خه‌ڵكی شنگال ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و به‌شێكی كه‌میان بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
شنگال ده‌كه‌وێته نێوان سنووری عێراق و سووریا و ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی و سیاسییه و ئێسته بووه‌ته جێی ناكۆكی سیاسیی وڵاتان.
دهۆك - كاروان باعه‌دری