گه‌نم و جۆی به‌شێك له ناوچه ده‌شتایییه‌كانی هه‌ولێر و مه‌خموور و پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌شێكی به‌رچاو له‌و ده‌شتایییانه‌ی پشتیان به ئاوی باران ده‌به‌ست، به كه‌ڵكی به‌رهه‌مهێنان نایه‌ن و زۆر له جووتیارانیش پێش ئه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ زه‌رد بێت، ده‌رخواردی مه‌ڕوماڵاتی ده‌ده‌ن.
گرنگترین هۆكار له ده‌رخستنی ساڵێكی باشی كشتوكاڵی به رێژه‌ی بارانی ساڵه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌مبوونی باران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ئاستی كشتوكاڵ هه‌بێت، ئه‌وا زۆریی بارانیش مه‌رج نییه هه‌ر ببێته هۆی پێشخستنی كشتوكاڵ، به‌ڵكو به‌وه‌وه گرێ دراوه چ بڕێك باران له چ كاتێكی ساڵدا ده‌بارێت.
ساڵانه جگه له‌و بارانه‌ی كه له وه‌رزی پایزدا ده‌بارێت، گرنگترین باران كه ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، ئه‌و بارانه‌یه كه له مانگی ئاداردا ده‌بارێت و پێویسته تا كۆتای مانگه‌كه بارانی پێویست بۆ تێرئاوكردنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ببارێت. دوای ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر بارانیش ببارێت، زیاتر قازانجی بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه و سوودی ئه‌وتۆ به گه‌شه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ له ده‌شتایییه‌كان ناگه‌یه‌نێت.
له ئاداری ئه‌مساڵ بارانێكی كه‌م باری و نه‌یتوانی ناوچه ده‌شتایییه به‌پیته‌كانی هه‌ولێر و قه‌راج و كه‌ندیناوه پاراو بكات، بۆیه گوڵی گه‌نم به باشی گه‌شه‌ی نه‌كرد. بارانی ئه‌مدواییه‌ش كه تا 15ی نیسان به‌رده‌وام بوو، هیچ قازانجێكی بۆ ناوچه ده‌شتایییه‌كان نه‌بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان سوودبه‌خش بوو.
فه‌رید تۆفیق كه له ده‌شتی شه‌مامكی نزیك هه‌ولێر به‌شێك له زه‌وییه‌كانی كردووه به گه‌نم، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه بارانی ئه‌مدواییه هیچ قازانجێكی بۆ ناوچه ده‌شتایییه‌كان نه‌بووه. ئه‌و روونی كرده‌وه، گرنگترین باران كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی گوڵه‌گه‌نم هه‌بێت، بریتییه له بارانی سه‌ره‌تای مانگی ئادار و ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا باران نه‌بارێت، ئه‌وا دواتر به بارانی تر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. چونكه كاتی پرۆسه‌ی گۆڕینی گوڵه‌گه‌نم به گه‌نم كۆتای پێ هاتووه و ته‌نیا باڵای گه‌نمه‌كه گه‌شه ده‌كات و هیچ به‌رهه‌مێكی نابێت.
ئه‌و باسی له‌وه كرد كه له ده‌شتی شه‌مامك و قه‌راج و دیبه‌گه زۆربه‌ی جووتیاران ده‌ستیان له به‌رهه‌مه‌كانیان شوشتووه و ده‌رخواردی مه‌ڕوماڵاتی ده‌ده‌ن. به گوته‌ی جووتیاره‌كه، ساڵی رابردوو دۆخه‌كه له ناوچه‌كه‌یان به‌راورد به ئه‌مساڵ زۆر باشتر بوو. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه "ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌وانه به‌رهه‌میان ده‌بێت كه پشتیان به ئاوی رووبار یان بیر به‌ستووه".
له لایه‌كی تره‌وه ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین كه زه‌وییه‌كانی له نزیك شاره‌دێی به‌حركه /باكوری هه‌ولێر/ بۆ "وشه" گوتی، بارانی ئه‌مجاره بۆ ده‌شتی به‌رانه‌تی هه‌ولێر باش بوو، به‌ڵام بۆ ده‌شتی هه‌ولێر هیچ سوودێكی نه‌بووه. ئه‌و روونی كرده‌وه كه سوودی بارانه‌كه بۆ ناوچه‌كانی تر ئه‌وه‌بوو پله‌كانی گه‌رمی دابه‌زاند و كه‌شی شێ‌دار كرد كه به گشتی بۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌سووده.
به بۆچوونی ئه‌و جووتیاره، ساڵانه له‌و كاته‌وه كه وه‌رزی باران ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌بێت ناوه‌ناوه باران هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕی و باران نه‌باری، ئه‌وا زیان به‌به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌گات.
پێویسته بگوتریت به‌شێك له جووتیاران پشت به ئاوی بیر و رووباره‌كان ده‌به‌ستن كه نه‌بارینی باران كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی بۆ سه‌ریان نه‌بووه و له كاتی پێویست زه‌وییه‌كانیان ئاو داوه، به‌ڵام زه‌ویی دێم ته‌نیا چاوی له ئاسمانه و نه‌بارینی باران وا ده‌كات به‌رهه‌میش به‌ده‌سته‌وه نه‌دات. هه‌ڵبه‌ت نه‌بارینی باران ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆسه‌ر زه‌وییه به‌راوه‌كانیش ده‌بێت، چونكه ئاوی ژێر زه‌وی و رووباره‌كان پشت به باران ده‌به‌ستن.
دكتۆر عه‌بدوڕه‌حیم عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ولێر، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه بارانی ئه‌مدواییه له به‌ستۆره بۆ سه‌ره‌وه /رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/، كاریگه‌ری زۆر باشی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ خواره‌وه /رۆژئاوای هه‌ولێر/ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه، به‌تایبه‌تی له ده‌شتی هه‌ولێر و مه‌خموور، ئیتر ئه‌و بارانه ناتوانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه ده‌ست به گه‌شه‌كردن بكات، چونكه ئیتر ره‌وتی گه‌شه‌كردنی گه‌نم وه‌ستاوه، بۆیه زۆر له جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م سوود له گیا و كه‌سكایه‌تییه‌كه وه‌ربگرن، مه‌ڕوماڵاتیان خستووه‌ته ناو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان.
پێشبینی ده‌كرێ دۆخی كشتوكاڵ له‌مساڵی پارێزگای هه‌ولێر له هی ساڵی رابردوو خراپتر بێت. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی پێ كرد، به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای هه‌ولێر له ساڵی رابردوودا سه‌رووی 800 هه‌زار تۆن بوو، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ بگاته سه‌رووی 600 هه‌زار تۆن.