وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسان "دۆناڵد ترەمپ" پەیوەندییەكی تەلەفۆنى له‌گه‌ڵ ڤ"لادیمێر پۆتین"، سەرۆكی ڕووسیا ئه‌نجامداوه و به‌نگهێشتى ئه‌مه‌ریكاى كردووه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى.
دۆناڵد ترەمپ، به پۆتینى گووته :"دڵخۆش دەبم بە بینینت لە كۆشكی سپی"، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڵاوی كردۆته‌وه، كه ترەمپ مانگی ڕابردوویش دوو جار لە پەیوەندییە تەلەفونییەكاندا بانگهێشتی پۆتینی كردووە بۆ ئەمەریكا، مۆسكۆش چاوەڕێی ئەوەى ده‌ركرد كه ترەمپ بانگهێشتەكە بكات بە فەرمی.
سەردانی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی ڕووسیا بۆ كۆشكی سپی پێدەچێت ڕەخنەگرانی ترەمپ لە ناوەوەی ئەمەریكا زۆر توڕە بن، بەهۆی ئەوەی پۆتین بەوە تۆمەتبار دەكەن كە كاری دژی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ترەمپ چەند جارێك لە ڕێگه‌ى تویتەكان و لێدوانەكانیدا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان به‌رده‌وام گوتوویەتی كە پێویستە كێشەكان لەگەڵ ڕووسیادا چارەسەر بكرێن، پێویستمان بە پەیوەندییەكی باش هەیە لەگەڵ ڕووسیادا.
له كۆتایدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، سێرگى لاڤرۆڤ، ڕای گه‌یاند، "ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكى ڕووسیا ئاماده‌یه سه‌ردانى واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌یى پوتن و تره‌مپ ده‌ستیان پێنه‌كردووه.