دوای ماوه‌یه‌كى زۆر له چاوه‌ڕوانى خانمه گۆرانیبێژی ناودارى لبنانی "هه‌یفا وه‌هبی"، نوێترین كلیپی هونه‌رى خۆى به‌ناوى "تووته"، له پێگه‌ى تایبه‌تى له یوتیوب بڵاو كرده‌وه.
گۆرانییه نوێكه‌ی هه‌یفا وه‌هبی له هۆنراوه‌ی شادی ئه‌نوه‌ر و ئاوازی بیلال سرور و دابه‌شكردنی ڕامی بهلیزان و ده‌رهێنانی سه‌لیم ئهلتركه.
له سیناریۆى كلیپه‌كه‌دا هه‌یفا به كه‌سایه‌تی ئافره‌تێكی وه‌رزشكاری سه‌ركێش ده‌ركه‌وتووه، كه له‌كاتی چوونی بۆ مه‌شقكردن شیرینی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و پشتێنێكی له كه‌مه‌ری به‌ستووه بۆ سه‌ماكردن و پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی ڕاهێنه‌رانی ده‌جوڵێته‌وه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو دنیادا ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانی هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا و ئێسته گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له دنیادا.