حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا سكاڵایه‌كی یاسایی دژی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌مه‌ریكا دووپات له ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی
حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی سكاڵایه‌كی یاسایی له دادگای فیدرالی ئه‌مه‌ریكا له مانهاتن به‌رز كرده‌وه، له سكاڵاكه هه‌ڵمه‌تی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ و ویكیلیكس و حكوومه‌تی ڕووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی 2016 و هه‌وڵدان بۆ شكستی كاندیدی حزبی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هیلاری كلینتن، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا حزهكه داوای قه‌ره‌بووی ملیۆنان دۆلار له‌و سێ لایه‌نه ده‌كات.
داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا رۆبه‌رت مۆله‌ر پێشتر تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌ر 13 هاووڵاتی ڕووسی و سێ قه‌واره‌ی یاسایی ڕووسیا سه‌پاند. له به‌رانبه‌ردا دیمیتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا گوتی، ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و هیچ پێوه‌ی پابه‌ند نابین.
هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا له مانگی 11 هاته ئه‌نجامدان، هیلاری كلینتن كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان ململانێ‌یان له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد، له ئه‌نجامدا تره‌مپ توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی پێشبینی و لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌زایان و ناوه‌نده‌كانی ڕاپرسی و لێكۆڵینه‌وه بوو، بۆیه هۆكاری ده‌رچوونی تره‌مپ بۆ ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه گه‌ڕێنرایه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی "ئێف بی ئای" و كۆنگرێس و سێناتی ئه‌و وڵاته لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردن پێكهێنا و سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان پشتڕاستی دهستوهردانهكهیان كرده‌وه.