كونسوڵه‌ ڕفێنراوه‌كه‌ی مووسڵ ده‌بێته‌ ڕكابه‌ری ئه‌ردۆغان

:: AM:08:31:21/04/2018 ‌

 كونسوڵی پێشووی توركیا له‌ مووسڵ كه‌ له‌ حوزه‌یرانی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ وه‌ك بارمته‌ گیرا، ئاشكرای كرد، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێته‌ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی توركیا و ململانێی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئێسته‌ی توركیا ده‌كات.

 

ئۆزتورك یه‌لماز كونسوڵی پێشووی توركیا له‌ مووسڵ دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆكی حزبی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په‌" كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا كاندید نه‌كات، ئه‌وا ئه‌و ده‌بێته‌ كاندیدی جه‌هه‌په‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ململانێ و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات.

 

یه‌لماز ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌ و ئێسته‌ په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئه‌رده‌هانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیایه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی له‌ قسه‌كانی كرده‌وه‌. له‌ ماوه‌ی پێشوویش حكوومه‌تی ئێسته‌ی توركیای تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی خودی حكوومه‌تی توركیا من و هاوكارانی له‌ كونسوڵیه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌ توركیا ڕاده‌ستی داعشی كردین و پێویسته‌ خه‌ڵكی ئه‌وانه‌ به‌ ڕوونی بزانن كه‌ چ جۆره‌ حكوومه‌تێكیان هه‌یه‌.

 

گه‌رمبوونی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ كاتێكدایه‌، له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕێككه‌وتن كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ بچێ، له‌ شوێنی سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێبمره‌ی 2019 ڕۆژی 24ی حوزه‌یران یۆنیۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ توركیا بێته‌ ئه‌نجامدان.



وشە - باز ئه‌حمه‌د