ئەپڵ بە رۆبۆت ئایفۆنە تێكچووەكان چاك دەكاتەوە

:: AM:08:51:21/04/2018 ‌
كۆمپانیای ئەپڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دروستكردنی رۆبۆتێكی نوێ و پێشكەوتووی ڕاگەیاند، بۆ دووبارە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی مۆبایلی ئایفۆنی تێكچوو و بەكارهاتوو، ئەمەیش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە دێ كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بۆ كەمكردنەوەی تێچووی دەستی كار خەرجی دەكەن.

ئەو ڕۆبۆتە نوێیەی كۆمپانیای ئەپڵ ناوەكەی "Daisy"یە و توانایەكی زۆر بەهێز و پێشكەوتووی هەیه، لەسەر كردنەوە و دۆزینەوەی گرفتەكان و چاككردنەوەی ئایفۆنە بەكارهاتووەكان، كە تووشی كێشە و گرفت بوون و لەكار كەوتوون، شارەزایان دەڵێن، ئەو رۆبۆتە زۆر خێراتر و شارەزاتر لە مرۆڤ ئایفۆنەكان چاك دەكاتەوە.

رۆبۆتەكە لە ماوەی سەعاتێك 200 مۆبایلی ئایفۆن دەكاتەوە و چاكی دەكاتەوە، بەشەكانی ناوەوەیان دەپشكنێ و بەدوای كێشەكانیان دەگەڕێ و چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە.

بەخستنەكاری ئەو ڕۆبۆتە كۆمپانیای ئەپڵ لە ڕووی بەستن و كردنەوە و چاككردنەوەی ئایفۆنە تێكچووەكان گەورەترین قازانج دەكات، چونكە دەتوانێ لە ماوەیەكی زۆر كەم زۆرترین ئایفۆن چاك بكاتەوە.

ئەو هەوڵەی كۆمپانیای ئەپڵ لە كاتێكدایە پێشتریش ڕۆبۆتۆێكی بەناوی لایم خستەكار، بەڵام بەهۆی شكستهێنانی، زۆر باس و دەنگدانەوەی دروست نەكرد، بەڵام رۆبۆتە نوێكە دەتوانێ زۆر بە پێشكەوتووی زیاتر لە نۆ جۆر و ڤێرژنی ئایفۆن چاك بكاتەوە و دەسكارییان بكات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د