شانۆكارانی سێ شاری هەرێمی كوردستان لە بەغدان و بە بەرهەمی جیاجیا بەشدارییان لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە شاری بەغدا كرد، دوێنێ هەینی فێستیڤاڵەكە دەستی پێ كرد و چەندان ڕۆژ بەردەوام دەبێ.
نەژاد نەجم شانۆكار و دەرهێنەر بە بەرهەمێكی شانۆیی بەشداری فێستیڤاڵەكەی كردووە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شانۆكارانی كورد سێ نمایش لە فێستیڤاڵەكە ئەنجام دەدەن، تیپی شانۆیی لە كەركووك و كۆیە و كەلار بەشدارن و شانۆی بێ سنوور دەرهێنەری من و بیمەی كۆمەڵایەتی لە دەرهێنانی هونەر تاهیر، پرسەی نیشتمان كە ڕزگار فەقێ دەرهێنەریەتی، لە ڕۆژە جیاجیاكانی فێستیڤاڵەكە نمایش دەكرێن.
هاوكات هونەر تاهیر دەرهێنەری شانۆ بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ "وشە" گوتی، ئێمە لە شاری كۆیەوە چووینەتە بەغدا و ئەو شانۆیە نمایش دەكەین و شانۆكە بەرهەمی گرووپی شانۆی كۆیەیە و لە 2009ەوە لە كار و چالاكی بەردەوامین.
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە بەغدا دوێنێ هەینی 20ی نیسان/ئەپریل دەستی پێ كردووە و تا 25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێ، 14 گرووپی شانۆیی ناوخۆی عێراق و وڵاتانی بیانی لە بەغدان و بە نمایشی شانۆیی لە فێستیڤاڵەكە بەشدارن.
هەولێر/شاخەوان شێخانی.