له راپۆرتى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له بوارى مافى مرۆڤ، ره‌خنه له ئێران و توركیا ده‌گیرێت به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ بڵاو كرده‌وه، له به‌شێكیدا باس له‌و پێشێلكارییانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ئێران و توركیا ئه‌نجام ده‌درێن.
به پێى هه‌واڵێك كه سایتى سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باس له ئێران ده‌كات و به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى داده‌نێت كه به‌هۆى پێشێلكارییهكانیهوه، ناسه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه دروست كردووه.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه كه به ده‌یان شێواز مافى خه‌ڵكى ئێران پێشێل ده‌كات و ئازادى مه‌ده‌نى و ئاینى و راده‌ربڕین سه‌ركوت ده‌كات، جیا له‌مانه‌ش گرتن و زیندانى و له‌سێداره‌دان پێڕه‌و ده‌كات.
به‌پێى راپۆرته‌كه، ئێران توندوتیژى ده‌رهه‌ق به ژنان و كه‌مینه ئاینى و نهژادییهكان ئه‌نجام ده‌دات.
جۆن سولیڤان كه بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات توركیایش به راگه‌یاندنى بارى له‌ناكاو و هه‌ڵمه‌تى گرتن، وایكردووه بێته ریزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه پێشێلكاری ده‌رهه‌ق خه‌ڵكى سڤیلى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.