وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور كرد، له‌باره‌ی ده‌سبه‌رداربوونی پیۆنگیانگ له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی و به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌كات له‌باره‌ی وه‌ستاندنی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی و چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و ده‌ستبه‌رداربوونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
بۆئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی چین بڕوای وایه بڕیاره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئۆن ده‌بێته هۆی باشتركردنی دۆخی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و په‌كین پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی پیۆنگیانگ ڕایان گه‌یاند، كۆریای باكور وه‌ستاندنی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی و وازهێنان له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری نیمچه دوورگه‌ی وڵاته‌كه و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری كۆریای باكور.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، كیم جۆنگ ئۆن كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ موون جای سه‌رۆكی كۆریای باشوور ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها له كۆتاكانی مانگی ئایار كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكور ئه‌نجام بدرێت.