خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى ده‌زگه‌ى گشتیى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت، حزبه نوێیه‌كان كه له یه‌كێتی جیا بوونه‌ته‌وه، به حزبی نوێ نایه‌نه ژماردن، بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی یه‌كێتی دروست ده‌كه‌ن. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه ده‌نگی پارتی كه‌م ناكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر له هێڵی نه‌ته‌وه‌یی لایان داوه و ئامانجه‌كانیان ئاشكرایه لای خه‌ڵك.
گۆران ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هیچ گومانیان نییه له سیسته‌می بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردن، دڵنیایی ده‌دات كه "ده‌رفه‌تی ساخته‌كاری ناهێڵێته‌وه"، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه نیگه‌رانن له "كارتی كاتی ده‌نگدان" كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا و حه‌ویجه دابه‌ش كراوه و ئه‌گه‌ری ساخته‌كاریی تیادا ده‌كرێ.
دواى ئه‌و دۆخه ته‌نگژاوییه‌ى ساڵانى رابردووى كوردستان, پارتى له‌سه‌ر چ دروشمێك كار ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه سه‌رنجى ده‌نگده‌ر رابكێشێ بۆ لیسته‌كه‌ى؟
دروشمى ئێمه هه‌مان دروشمى نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تیى كوردستان ده‌بێت, هه‌رچه‌نده تا ئێسته دروشمه‌كه‌مان 100% دیارى نه‌كردووه، به‌ڵام دروشممان له‌پێناوى كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵك و پاراستنى ماف و ژیانى ئه‌وان و به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ده‌بێت له به‌غدا.
به‌پێى راپرسییه‌كانى ده‌زگه‌كه‌تان ئه‌نجامی ده‌دات به نهێنى, ده‌نگه‌كانى پارتى كه‌م ده‌بێت یان زیاد؟ ئاستى گورانكارییه‌كان چۆن ده‌بن؟
كه‌س ناتوانێت پێشوه‌خت به‌دیاریكراوى و دروست دیارى بكات چه‌ند كورسى یان چه‌ند ده‌نگ دێنێت یان كێ كه‌م ده‌كات و كێ زیاد ده‌كات، به‌ڵام پارتى وه‌ك حزبێكی سیاسیى ره‌سه‌ن، بێگومان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى جێگیره و وا به ئاسانى وه‌فاى خۆیان ناگۆڕن بۆ لایه‌نێكى سیاسیى تر. له‌وانه‌یه هه‌ندێك حزبى سیاسیى تر گۆڕانكارى ریشه‌یییان به‌سه‌ردا بێت، وه‌ك ده‌بینین له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندان پارتى سیاسیى تر هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پارتانه له ده‌نگى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نابه‌ن، به‌ڵكو له ده‌نگى پارته‌كانى خۆیان ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى له پارته‌كانى خۆیان ده‌رهاتوون و بوونه‌ته پارتێكى نوێ.
چى وا له ئێوه ده‌كات به‌م شێوه‌یه له خۆتان پشتڕاست بن كه ئه‌و پارته نوێیانه كار ناكه‌نه سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانى پارتی؟
چونكه ئه‌و پارته نوێیانه پارتى نوێ نین, بۆ نموونه بزووتنه‌وه‌ی گۆرٍِان حزبێكى نوێ نییه، به‌ڵكو له‌ناو یه‌كێتى ده‌رچووه. لیستی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریش هه‌ر له یه‌كێتى ده‌رچووه، واته هه‌ر له ئه‌نجامى لێكترازانى ناو حزبه‌كه خۆى ئه‌و پارتانه دروست بوون و به‌شێكن له حزبه‌كه و حزبی نوێ نین.
له چ پارێزگایه‌ك ده‌نگى پارتى كه‌م ده‌كات و له چ پارێزگایه‌ك زیاد ده‌كات؟
بڕوا ناكه‌م له هیچ پارێزگایه‌ك ده‌نگى پارتى به‌شێوه‌یه‌كى رادیكاڵ كه‌م بكات یان زیاد بكات، گه‌شبینین به‌وه‌ى ئه‌و پێگه‌یه‌ى پارتى هه‌یه‌تی هه‌ر ده‌مێنێت و باشتر ده‌بێت، ئومێده‌وارین ئه‌و پێگه‌یه بهێڵینه‌وه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رزتریشی بكه‌ینه‌وه.
پارتى له پارێزگاى دهوك به‌وه ناسراوه كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگى زۆرینه‌ی ره‌ها دێنێت، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه، یان حزبه نوێیه‌كان كاری تێ ده‌كه‌ن؟
ئایا به‌دیلى پارتى حزبى نه‌وه‌ى نوێ و حزبى هاوپه‌یمانییه؟ من له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌و پارته نوێیانه ده‌نگى زۆر له پارێزگاى دهۆك بێنن، خۆزگه ئه‌و نه‌وه نوێیه شتێكى نوێ دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ى ئێسته له‌ناو گۆڕه‌پانى سیاسیدان شتێكى نوێ نین و ئامانجه‌كانیان دیاره كه له هێڵى نه‌ته‌وه‌یى و كوردستانى لایان داوه و هه‌موو ئامانجه‌كانیان دیار و ئاشكران بۆ خه‌ڵك. زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م و ئومێده‌وارم خه‌ڵك به باشى شیكارى ئامانجه‌كانى حزبه‌كان بكه‌ن كه ئامانجییان چییه، ئایا به‌دروستى ئامانجیان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵكه؟
ئایا ئه‌و ئامانجانه‌ى ئێوه باسى لێ ده‌كه‌ن، پارتى توانى بیگه‌یه‌نێت به ئه‌نجام؟
پارتى گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رى بۆ خۆى تۆمار كرد به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى زۆرینه‌ى خه‌ڵك بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان, ئه‌وه شتێكى كه‌م نه‌بوو، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بوو بۆ كورد و پارتى، به تایبه‌ت ئێسته هه‌موو دنیا و دۆست و دوژمن ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر قه‌واره‌یه‌كى سیاسى له كوردستان هه‌بێت كوردستان بگه‌یه‌نێت به كه‌نارى سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ر پارتى ده‌بێت.
ناترسن له‌وه‌ی نه‌گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و مانه‌وه‌ى كورد له‌گه‌ڵ عێراق، كاریگه‌ریی ده‌روونی له‌سه‌ر خه‌ڵك بكات و ده‌نگ به پارتى نه‌ده‌ن؟
ئێمه باجى زۆرمان دا به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، له‌وانه شه‌ڕى ئێمه له‌لایه‌ن به‌غداوه كرا و گه‌مارۆی ئابوورى خرایه سه‌ر كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌كان داخران و خه‌ریك بوو په‌رله‌مانتارانمان بده‌نه دادگا, به‌ڵام ئامانجى ئێمه له‌وه گه‌وره‌تره و له‌باره‌ى كارتێكردنى سه‌ربه‌خۆنه‌بوونى كوردستان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى پارتى، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خه‌ڵك شاره‌زا بێت له‌مكاته‌دا ده‌زانێت ده‌نگ به پارتى بدات بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكاری سه‌ختی مافه‌كانی بێت له به‌غدا و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه به‌رده‌وام كاری بۆ بكرێت.
پێت وایه كورسیى لایه‌نه كوردییه‌كان به ژماره‌ى پێشبینیكراو چه‌ند ده‌بێت، بۆ نموونه پارتى چه‌ند كورسى دێنێت و لایه‌نه‌كانى تر‌ى كوردى چه‌ند دێنن؟
ناتوانم به ژماره دیارى بكه‌م، به‌ڵام گوڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، چونكه ئه‌و حزبه نوێیانه‌ى له سلێمانى دروست بوون بێگومان ده‌نگى حزبه‌كانى تر ده‌به‌ن، بۆیه پێشبینى ده‌كه‌م ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه كار له ده‌نگی گۆڕان و یه‌كێتى ده‌كه‌ن، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م كاریگه‌ریی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ده‌نگى پارتى دروست بكه‌ن، چونكه ده‌نگى ئێمه له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ولێر و كه‌ركووك دیاری كراوه و ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریشی بكه‌وێته سه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كى كه‌متر له حزبه‌كانى تر ده‌بێت، به‌ڵام له پارێزگاى دهۆك بڕوا ناكه‌م هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگی پارتی دروست بكرێ.
له ماوه‌ى رابردوودا پارتى ڕاڕا بوو له‌وه‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى عێراق بكات یان نا, به‌و پاساوه‌ى عێراق هیچى بو كورد پێ نه‌ماوه, دواتر ریفرادۆم كرا و خه‌ڵك ده‌نگى به سه‌ربه‌خۆیى دا، به‌ڵام سڕ كرا به‌هۆى پشتگیرى نه‌كردنى كومه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى, ئێسته تێگه‌یشتنتان بۆ عێراقى دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چییه؟ ئایا وه‌ڵامى خواسته‌كانى كورد له به‌غدا ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
ئێمه وه‌ك پارتى ئومێدمان ده‌كرد هه‌موو كورد بایكوتى هه‌ڵبژاردنی بكرایه دواى داگیركردنى كه‌ركووك و خورماتوو و شنگال و خانه‌قین، به‌ڵام به گوێى ئێمه‌یان نه‌كرد و هه‌ندێك لایه‌ن كۆك بوون له‌سه‌ر به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان, كه زانیمان ئه‌وانه به‌شداری ده‌كه‌ن, ئه‌وكاته ویستمان به یه‌ك لیست به‌شدارى بكه‌ین و به‌هێز بین له به‌غدا, زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوون، بۆیه بڕیارمان دا بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له ناوچه‌كانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له به‌غدا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان؟ ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ دواى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ندێك لایه‌نى عه‌ره‌بى لیستیان هه‌یه له ئاستى كوردستان و ده‌یانه‌وێ ده‌نگى كورد بۆ خۆیان ببه‌ن, ئه‌ی به پێچه‌وانه‌وه ئێوه هیچ كارتان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه وه‌ك كورد ده‌نگى عه‌ره‌ب ببه‌ن, به تایبه‌ت له سنوورى نه‌ینه‌وا و ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره له كوردستان؟
له دهۆك و هه‌ولێر هیچ حزبێكى عه‌ره‌بى نییه ده‌نگى كورد ببات، ته‌نیا له سلێمانى هه‌ندێك لیستى عه‌ره‌بى هه‌ن, ئه‌وه‌ش بڕوا ناكه‌م كاریگه‌ری ئه‌وتۆى هه‌بێت له‌سه‌ر بردنى ده‌نگى كورد, له پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌به‌رئه‌وه‌ى پارێزگایه‌كى كوردى نییه و تێكه‌ڵاوه و هه‌موو پێكهاته‌یه‌كى تێدایه و ده‌بێت كاندیدى كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو پێكهاته‌ى تر‌ى تێدا بێت، ئێمه‌ش كاندیدى عه‌ره‌بمان له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا هه‌یه و كار بۆ بردنى ده‌نگه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین و ئه‌وه شتێكى ئاسایییه.
هیچ گومانتان هه‌یه له‌و سیستمه ئه‌لیكترونییه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه ساخته‌كارى بكرێ؟ ئه‌وه له ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ده‌كرێ یان به شێوه‌یه‌كى مه‌ركه‌زى له ناوه‌ندى سه‌ره‌كى له به‌غداوه ده‌رفه‌تی ساخته‌كاری هه‌یه؟
له‌سه‌ر سیسته‌مى بایۆمه‌ترى هیچ گومانمان نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر كارتى كاتى گومانمان هه‌یه كه له مووسڵ و حه‌ویجه و ئه‌و شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌و پارێزگایه‌ى ده‌نگدانى لێ ده‌كرێت هه‌ر له‌و پارێزگایه ئه‌ژمارى ده‌نگ ده‌كرێت، واته ناڕواته سه‌نته‌رى به‌غدا یان شوێنێكى تر, لێره چاو‌دێر و بریكارى سیاسى ئه‌نجامى ده‌نگدان وه‌رده‌گرنه‌وه و رێژه‌كان به قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌درێت، دواتر له رێى مانگى ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.
با بێینه سه‌ر هه‌ڵبژاردنى كوردستان, بۆچى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان خۆیان له‌و به‌رپرسیارێتییه یاسایییه ده‌دزنه‌وه كه مافى ئه‌وه‌ى پێ داون كاتى هه‌ڵبژاردن دیارى بكه‌ن و پرسه‌كه ده‌به‌ستنه‌وه به راوێژكردن له‌گه‌ڵ حزبه‌كان, له كاتێكدا حزبى كوردى هاوڕانین له‌سه‌ر هیچ پرسێك، به دیاریكراوى چ لایه‌نێك هۆى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه له كوردستان؟
كێشه‌ى سیاسى هه‌یه له كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر جگه له پارتى، ئه‌وه‌نده دڵخوش نه‌بوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دواى ریفراندۆم، بۆیه هه‌موویان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن بزانن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى عێراق چۆنه، ئینجا بڕیارى خۆیان بده‌ن بۆ كوردستان, ناوى هیچ لایه‌نێك ناهێنم، به‌ڵام هه‌ندێك له هه‌ندێكى تر زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نین، جگه له پارتى و یه‌كگرتوو، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون هه‌ڵبژاردن بكرێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو كه هه‌میشه پارتى یه‌كه‌م بووه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان, له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م بوو چه‌ند كورسى دێنن؟ واته جیاوازى حزبى یه‌كه‌م و دووه‌م له په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند كورسى ده‌بێ؟
هیچ ژماره‌یه‌ك ناده‌م و ناتوانم پێشبینى ده‌نگه‌كان بكه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر پێشبینى بكه‌ین له پایزى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، شه‌ش مانگی ده‌مێنێ تا ده‌گه‌ین به‌و كاته و له‌وانه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر شت روو بده‌ن, دیاره رووداوه‌كانیش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان و راى خه‌ڵك ئه‌گه‌ر مانگێك پێش هه‌ڵبژاردن بێت ده‌كرێ راى خه‌ڵك بزانیت و ژماره‌ی پێشبینیكراو رابگه‌یه‌نی، به‌ڵام ئێسته زۆرى ماوه.
وشه/ دهۆك- دێژین سدقى