چه‌ند ساڵێكه له‌كاتی جیاوازی وه‌رزه‌كانی خوێندندا، به‌شێك له مامۆستایانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای بایكۆت ده‌كه‌ن و قوتابی باجی ئه‌و ناجێگیرییه‌ی دۆخی په‌روه‌رده ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتای ساڵ، بانگه‌شه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له بایكۆته‌وه بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت به پاره. قوتابیش ناچاره وانه‌كه‌ی ته‌واو بكات، بۆیه به بڕێك پاره رێك ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ مامۆستا بۆ وانه‌ی تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه قورسایی زۆری له‌سه‌ر خێزانه‌كان دروست كردووه.
وانه‌ی تایبه‌ت له گه‌رمیان به گشتیی له نێوان 100 تا 200 هه‌زار دیناردایه بۆ هه‌ریه‌ك له قوتابییان و له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه و دوای ده‌وام دێته گوتنه‌وه، به مه‌رجی ته‌واوكردنی كۆی كتێبه‌كه.
كاروان عه‌بدوڵا قوتابیی پۆلی شه‌شه‌می زانستی، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی تایبه‌ت و له به‌رانبه‌ر پاره‌دا سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه و نه‌بووه. هه‌ر كاروان خۆی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه زۆره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه بایكۆتی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرابوو.
به‌گوته‌ی ئه‌و قوتابییه، هه‌ر مامۆستایه‌ك له هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت خول ده‌كاته‌وه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، زۆرتر له "كتێبخانه و باره‌گای رێكخراوه‌كان خوله‌كان به‌ڕێوه ده‌چن و بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك 100 هه‌زار بۆ 200 هه‌زار وه‌رده‌گرن، به‌پێی گرنگی وانه‌كه پاره‌كه ده‌گۆڕێ".
له سنووری گه‌رمیان و سلێمانی به گشتیی ئه‌مساڵ 11 هه‌فته‌ی خوێندن فه‌وتاوه و مامۆستایان به‌هۆی نه‌بوونی مووچه و ناڕێكی دابه‌شكردنی، نه‌چوونه هۆڵه‌كانی خوێندن.
به‌پێی به‌دواداچوونی په‌یامنێری "وشه" له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا مامۆستا ده‌وروبه‌ری 20 قوتابی له شوێنێكدا كۆ ده‌كاته‌وه و وانه‌كه‌یان به كۆ پێ ده‌ڵێته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌و مانگه‌دا وانه‌بێژه‌كه سێ ملیۆن دیناری ده‌ست ده‌ست ده‌كه‌وێ.
شنۆ عومه‌ر كچه قوتابییه‌كی شه‌شه‌می زانستی بۆ "وشه" دۆخی ناچاریی خۆیانی خسته ڕوو كه سه‌رباری خراپی باری ئابوورییان، ناچارن پاره به مامۆستای تایبه‌ت بده‌ن بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
به‌گوته‌ی شنۆ "به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌ی پێشتر بایكۆتیان كردبوو، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان كردووه به وانه‌گوتنه‌وه‌ی تایبه‌ت، له كاتێكدا هه‌ر خۆیان هۆی ته‌واونه‌كردنی وانه‌كان بوون".
به‌پێی نووسراوی ژماره 879 له 19ی شوباتی 2017 كه له په‌روه‌رده‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان گشتێنراوه، نابێت مامۆستا به‌مه‌به‌ستی پاره په‌یداكردن وانه‌ی تایبه‌ت بڵێته‌وه. به‌ڵام شنۆ دڵنیایی ده‌دات كه "ئه‌و دیارده‌یه ساڵانێكه به ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به ئاشكرا ته‌شه‌نه ده‌كات".
له به‌رانبه‌ردا مامۆستا دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ددانی به‌وه‌دا نا كه دیارده‌ی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، بایكۆتكردنی خوێندن و دواتر ده‌ستكردنه‌وه به ده‌وام، وا له قوتابییان ده‌كات په‌رۆشی ئه‌وه‌بن وانه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن. بۆیه دووپاتی كرده‌وه "له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابی ده‌یه‌وێت وانه‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئه‌سته‌مه رێگری لێ بكرێ".
به‌ڵام نێرگز عوسمان چالاكی بواری په‌روه‌رده دیوێكی تری ئه‌م كێشه‌یه ده‌خاته ڕوو بۆ "وشه" و رای ده‌گه‌یه‌نێت، "له سنووری سلێمانی به گشتیی ماوه‌ی دوو ساڵه له‌لایه‌ن مامۆستایانی هه‌ندێك حزبه‌وه بایكۆت كراوه به پرسێكی سیاسیی و وه‌ك چه‌كێك دژی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌كاری دێنن، نازانن منداڵ ده‌بێت به قوربانی".
نێرگز كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و دۆخه ناشارێته‌وه كه ساڵی رابردوو هه‌ر له به‌دواداچوونێكی "وشه"دا بینیویه‌تی، "ساڵی پار هه‌زار قوتابی ناچار بوون وازیان له خوێندن هێنا و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار شێروان محه‌مه‌د ددانی به‌و راستییه‌دا نابوو، له‌م رۆژنامه‌یه‌ی ئێوه خوێندمه‌وه".
له سنووری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان 87 هه‌زار قوتابی هه‌یه و نۆ هه‌زار مامۆستا.
سروه حه‌سه‌ن دایكی دوو قوتابی له كه‌لار، بۆ "وشه" نایشارێته‌وه كه "وه‌ك خێزان له ئێسته‌وه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتای ساڵ ده‌كه‌وێته مانگی ره‌مه‌زان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ده‌وام درێژ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر رۆڵه‌كانمان".
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار/مایۆی داهاتوو ره‌مه‌زان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام ئیسلام رۆژه‌كه‌ی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌پێی چاودێری مانگ رۆژێك له ساڵدا دیاری ده‌كرێ.
وشه/ كه‌لار- سه‌بری هۆرینی