ئەمڕۆ بەرشەلۆنە بەسەرجەم یاریزانەكانی رووبەڕووی سڤیلییە دەبێتەوە

:: AM:10:06:21/04/2018 ‌

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە سەرجەم یاریزانەكانی تیپەكەی بانگهێشتكردووە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا.

ئەمڕۆ شەموو سەعات 10:30ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی سڤیلییە دەبێتەوە.

ڤالڤێردی ناوی سەرجەم یاریزانەكانی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ تۆمار كردووە، لە پێكهاتەكەدا ناوی ئیڤان راكیتیچی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی كڕواتیشی تێدایە كە ماوەی چەند رۆژێك بوو بەهۆی نەشتەرگەری پەنجەیەوە لە یاریكردن دوور كەوتبووەوە.

ڤالڤێردی بەو هیوایەیە لە یارییەكەی ئەمڕۆدا سەركەوتن بەدەست بێنێ و یەكەم ناسناو لە یەكەم وەرزی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە بەدەست بێنێ و ژمارەی جامەكانی شای ئیسپانیا بۆ یانەی بەرشەلۆنە بكات بە 30.

ناوی ئەو یاریزانانەی كە ڤالڤێردی بۆ یارییەكە تۆماری كردوون برێتین لە:-

گۆڵپارێز: شتیگن و سیلیسن.

بەرگری: سێمێدۆ، پیكێ، ئەلبا، دین، رۆبێرتۆ، ڤیدال، ئۆمتیتی، یاری مینا و ڤێرمایلین.

ناوەڕاست: راكیتیچ، بوسكێتس، دینیس سوارێز، ئینێستا، دیمبێلێ، كۆتینیو، پاولینیۆ و گۆمێز.

هێرشبەر: سوارێز، میسی و ئەلكاسێر.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م