به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، سوپای ئیسرائیل چوار خۆپێشانده‌ری فه‌له‌ستینیان له خۆپێشاندانێكی غه‌زه‌ی سنووری ئیسرائیل كوشتووه، له‌وكاته‌ی خۆپێشانده‌ران هه‌وڵیانداوه ته‌لبه‌ندی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ببڕن و بچنه سنووری ئیسرائیله‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، هاووڵاتییانی غه‌زه له خۆپێشاندانه‌كه تۆپی ئاگرین و به‌ردیان ده‌گرته هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل و ئامێری بڕینی په‌رژینی نێوان غه‌زه و ئیسرائیلیان به‌كار هێنا بۆ چوونه ناو سنووری وڵاته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزی ئیسرائیله‌وه ئاگادار كرابوونه‌وه، سوپای ئیسرائیلیش ته‌قه‌یان لێ كردوون كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون و له ناویاندا كوڕێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵی تێدایه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین ڕایان گه‌یاند، نزیكه‌ی 156 خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بریندار بوون.
نیكۆلای میلادینۆڤ نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕای گه‌یاند، ئه‌مه گه‌وره‌ترین خراپه‌كارییه ته‌قه له منداڵان بكرێت، كوشتنی منداڵان چۆن یارمه‌تی غه‌زه ده‌دات بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له ناوچه‌كه، پێویسته منداڵان بپارێزرێن له توندوتیژی نه‌ك ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
له وه‌ڵامدا پیته‌ر لێرنه‌ر گوته‌بێژی پێشووی سوپای ئیسرائیل له تویتێكدا بۆ میلادینۆڤ ڕای گه‌یاند، تكایه بڕۆ بۆ غه‌زه و به حه‌ماس بڵێ هیچی تر خه‌ڵك بۆ سنووری ئیسرائیل نه‌نێرێت.
هه‌ڵمه‌تی شه‌ش هه‌فته‌ی خۆپێشانده‌رانی غه‌زه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران ڕوو له كه‌می ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له خۆپێشاندانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه 35 له خۆپێشانده‌رانیان كوشتووه و به سه‌دانیان بریندار كردوون.