به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له كاته‌كانی شه‌و، ئه‌گه‌ری لێزمه باران هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كان، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران، هه‌ندێك ناوچه لێزمه باران ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له كاته‌كانی شه‌و، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌یش 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كات و شوێنی جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌یش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.