له ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا ئاشكرا كرا، ژن و مێردێكی ڕووسی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر كچه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه ژووری نوستن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته، پۆلیسه‌كانی ڕووسیا ژن و مێردێكیان گرت به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌رك كچه 12 ساڵانه‌كه‌یان، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌وه‌یان به‌لاوه خۆش بووه، چه‌ندان پاساوی متمانه پێنهكراویشیان بۆ پۆلیس هێنایه‌وه.
ئه‌م ژن و مێرده له به‌رده‌م دادگا ددانیان پێدا نا كه به‌رده‌وام كچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ته ژووری نوستن، له‌گه‌ڵ سه‌رجێیكردنی خۆیاندا ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر، به دادوه‌ریشیان گوتووه كه ئه‌وان له‌پێناو داهاتووی كچه‌كه‌یان ئه‌م كاره‌یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و پێگه‌یشتندا له‌و ڕووانه‌دا كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت و شاره‌زا بێت.
هه‌روه‌ها دایكی كچه‌كه ئه‌وه‌شی گوت كه پێی باشتره خۆیان ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر كچه‌كه‌یان، نه‌ك بێگانه‌یه‌ك بیكا، بۆیه به پێویستیان زانیوه ئه‌م كاره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بكه‌ن.
ئۆلگای دایك سزای 15 ساڵ و دیمیتری باوك 17 ساڵ گرتنیان بۆ ده‌رچوو، ئێسته‌ش له جێبه‌جێكردندایه، كچه‌كه‌شیان له لایه‌ن ڕێكخراوێكی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه به‌خێو ده‌كرێت.