سه‌رچاوه‌كانی پرۆتین چین..ڕۆژانه‌ ده‌بێ بیخۆن

:: AM:11:51:21/04/2018 ‌
پرۆتین یەكێكە  پێویستییە هەرە گرنگەكان بۆ جەستە، بۆیە دەبێ ڕۆژانە ئەو خۆراكانە بخۆن كە ڕێژەیەكی باشی پرۆتینیان تێدایە، بوونی ڕێژەیەكی باشی پرۆتین لە لەش یارمەتی گرفتی ماسوولكەكان دەدا، جیا لەوەیش پرۆتین بۆ ترشی ئەمینی دەگۆڕێ و وزە بە جەستە دەدا، گرنگە بزانن لە كام خۆراك پرۆتینی باش و بەسوود بوونی هەیە و ڕۆژانە بیخەنە ناو سیستەمی خۆراكییەوە.

وەكو بیستراوە گۆشت سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە، بەڵام چەندان پێكهاتەی خۆراكی تر هەن، بەهەمانشێوەی گۆشت بڕێكی باش لە پرۆتین بە لەش دەدەن،  پێویستە لە خۆراكی رۆژانەدا هەبن، بۆ ئەوەی كارەكانی لەش بەشێوەیەكی ئاسانتر ئەنجام بدرێن.

یەكەم: پاقلە، لەوانەیە پاقلەت خواردبێت هەر وەكو خۆراكێكی ئاسایی رۆژانە نەك وەكو ژەمێكی سەرەكی بەسوود لە ڕاستیدا پاقلە پڕە لە پرۆتین و پاقلەی سەوز بە ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، هاوشێوەی نانی گەنم بەشێوەیەكی زۆر خێرا بڕێكی زۆر لە پرۆتین و ڕیشاڵ بۆ جەستە دابین دەكات.

دووەم: ماست، یەكێكە لەسەرچاوە باشەكانی پرۆتین بۆ لەش. بەتایبەتی ماستی یۆنانی زۆر بەسوودە شێوەیەكی كرێمی هەیە و بڕێكی زۆر گكەم كالۆری و رێژەیەكی باشی پرۆتینی تێدایە و دەتوانرێت وەكو وزە بەخشێك بەكاربهێنرێت، چونكە بڕێكی زۆر كالۆری لەش لەناو دەبات.

سێیەم: كەرەی فستق عەبید، بەهەمان شێوە ئەم خۆراكە بڕێكی باشی پرۆتین دەدات بەلەش، خواردنی ئەم جۆرە كەرەیە كار لە كێشی لەش ناكات، بەڵكو دوو كەوچك لە كەرەی فستق عەبید هەشت گرام پرۆتین دەدات بەلەش ، لەگەڵ دوو گرام لە ڕیشاڵ  چەوری بەسوودیان تێدایە كە تەندروستی دڵ باشتر دەكەن .

چوارەم: هێلكە، خۆراكێكی گرنگە بۆ لەش و سەرچاوەیەكی پرۆتینی باشە كارەكانی مێشك ئاسانتر دەكات، بڕێكی كەم كالۆری تێدایە، بەپێی نوێترین توێژینەوە دەركەوتووە كە هێلكە دەتوانێت رێژەی HDL لە لەشدا ئاسایی بكاتەوە كە هۆكارێكە بۆ مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ.

پێنجەم: نیسك،  یەكێكە لە سەرچاوە نایابەكانی پرۆتین، لەگەڵ بڕێكی زۆر ریشاڵ، ڤیتامین Bی تێدایە، تاكە خۆراكە كە زیان بە دڵ ناگەیەنێت و پێویستە لە خۆراكی ڕۆژانەدا هەبێت.


وشە - ئاوات ئازاد