ئێنریكی دەبێتە راهێنەری ئارسناڵ
سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، كارگێڕی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەفەرمی دەستی بە گفتوگۆ كردووە لەگەڵ لویس ئێنریكی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە شوێنی ئارسین ڤینگەر ببێتە راهێنەری یانەكەیان.
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی رایگەیاند: ئێنریكی وەك پاڵێوراوی یەكەم لەلایەن كارگێڕی یانەی ئارسناڵ دەستنیشانكراوە و هەموو هەوڵێكیش دەدرێ بۆ وەرزی داهاتوو پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی پێ ببەخشرێ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێنریكی داواكارییەكی تریشی لەلایەن یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە پێگەیشتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە، بەڵام راهێنەرە كەتەلۆنییەكە خۆی ئارەزوو دەكات بۆ وەرزی داهاتوو ببێت بە راهێنەری یانەی ئارسناڵ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم