ئەو ناسناوانەی ئینێستا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستی هێناوە

:: AM:09:19:22/04/2018 ‌

شەوی رابردوو ئەندرێس ئینێستای كاپتن و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناسناوی ژمارە 31ی لەگەڵ یانەكەی بەدەستهێنا.

دوێنێ شەموو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سڤیلییەی بردەوە و 30مین جامی شای ئیسپانیای بەرز كردەوە.

بە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە، ئینێستا هاوتای هاوڕێكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بوونە یەكەم یاریزان زۆرترین ناسناو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستبێنێ كە 31 ناسناوە.

ئەو 31 ناسناو و جامەی كە تا ئێستا ئینێستا و میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستی هێناون برێتین لە:-

6 جامی شای ئیسپانیا

8 ناسناوی خولی پلە یەكی ئیسپانیا

7 جامی سوپەری ئیسپانیا

4 خولی پاڵەوانانی ئەوروپا

3 جامی سوپەری ئەوروپا

3 جامی مۆندیالی یانەكان



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م