بەرگریكارێكی سڤیلییە دەستدرێژی كردۆتە سەر میسی
بەرگریكارێكی یانەی سڤیلییە هیچ رێگە چارەیەكی باشترین نەدۆزییەوە بۆ راگرتنی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی جگە لە راكێشانی شۆڕتەكەی نەبێت لە یارییەكەی دوێنێ شەموو لە یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا كە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لەو یارییەدا میسی ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و رۆلی گەورەی گێڕا لەسەركەوتنی یانەكەی و گۆڵی دووەمی یانەكەشی لە خولەكی 31 تۆمار كرد.
بەمەش میسی بووە تاكە یاریزان لە مێژووی جامی شای ئیسپانیا لە 5 یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەدا گۆڵ تۆمار بكات و پێش تیلمۆ زارای ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەتلەتیك بیلباو بكەوێتەوە كە لە 4 یاریی كۆتاییدا گۆڵی تۆمار كردبوو.
میسی لە 21 یاریی كۆتایی یانەی بەرشەلۆنەدا بەشداربووە و 19 گۆڵیشی تۆمار كردووە، ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بۆ نۆیەمین وەرز لەسەریەك ژمارەی گۆڵەكانی بكات بە 40 گۆڵ.
میسی لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری لە 27 یاریی كۆتایی كردووە و 28 گۆڵی تۆمار كردووە و 10 گۆڵیشی دروست كردووە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم