پێلێ چۆن باسی محەمەد سەڵاح دەكات؟

:: AM:11:15:22/04/2018 ‌

پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل و جیهان بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئاستی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی راگەیاند و جەختی كردەوە كە ئەو ئێستا یەكێكە لە 5 باشترین یاریزانەكانی جیهان.

پێلێ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئیتیحاد)ی ئیماڕاتی رایگەیاند: بە ئاستبەرزی محەمەد سەڵاح تووشی شۆك نەبن، ئەو ئێستا یەكێكە لە 5 باشترین یاریزانەكەی جیهان.

محەمەد /25 ساڵ/ لە یەكەم وەرزی یاریكردنیدا لەگەڵ یانەی لێڤەرپوول تا ئێستا ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كردووە و بە تۆماركردنی 30 گۆڵ، ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولی نایابی ئینگلیزی گرتووە.

محەمەد لەگەڵ هاوڕێكانی هەڵبژاردەی میسڕییان گەیاندە یارییەكانی كۆتای مۆندیال 2018ی رووسیا دوای دابڕانیان بۆ ماوەی 28 ساڵ لە پاڵەوانیەتییەكە، هەڵبژاردەكە لە كۆمەڵەی یەكەم لە تەك هەڵبژاردەكانی رووسیا، ئۆرگوای و سعوودییە یاری دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م