ڤیتامین H چییە و چ سوودێك به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت

:: AM:11:40:22/04/2018 ‌
رەنگە یەكەم جارت بێت ڤیتامین H ببیستیت؟ ئەمە جۆرێكە لە ڤیتامینە باوەكان و لە چەندان سەرچاوەی خۆراكی جۆراوجۆردا هەیە و زۆر گرنگە بۆ قژ و جوان كردنی پێست و سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

ڤیتامین H كە بە ڤیتامینی قژ ناسراوە.ڕێ لە هەڵوەرین و باریكبوون و چەوری قژ دەگرێت، جیا لەوەیش بەهۆی ئەوەی بێتاكارۆتینیشی لەگەڵە پێست جوان و گەنج دەكاتەوە، ئەم ڤیتامینە یەكێكە لە كۆمەڵەكانی ڤیتامین B بەهەمانشێوەی ڤیتامینە جیاوازەكانی تر گرنگە بۆ لەش و تەندروستی كە گرنگترین سوودەكانی ئەم ڤیتامینە ئەمانەن:

یەكەم:ئاستی شەكر ڕێك دەخات، ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە هاوسەنگ كردنەوەی شەكری خوێن كۆنتڕۆڵ كردنی، ڕێ لە شەكری زیادەی خوێن دەگرێت و هاوسەنگی دەكات لە ڕێی دیابەتیكس و پرەدیابەتیكس.

دووەم: میتابۆلیزم خێرا دەكات، بەهێزكەرێكی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە لەو پێكهاتانەیە كە میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات و یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات و وزەی لەش زیاد دەكات .

سێیەم:مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە، یەكێك لە مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵە. ئەگەر كۆڵیسترۆڵی خراپ لە لەشدا نائاسایی بێت، ئەوا پێویستە ئەم جۆرە ڤیتامینە لە خۆراكەكانتدا بوونی هەبێت، چونكە سەلمێنراوە كە یارمەتی  كەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵ دەدات.

ئەو سەرچاوە خۆراكیانەی كە ڤیتامین H  تێدایە ئەمانەن:
* گۆشتی ئەندامی وەكو جگەر و گورچیلە.
*گۆشتی گا، مریشك، ماسی.
*زەردێنەی هێلكە.
*شیر، پەنیر، كەرە.
*میوە وەك مۆز، توو.
* چەرەزات ،كەرەی گوێز ، شیری گوێز.
*پاقلە، گەنم و بەرهەمە دانەوێڵەیییەكان.


وشە - ئاوات ئازاد